قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی النبأ
كوردی
سوره‌تی النبأ - تعداد آیات 40
كَلَّا سَيَعْلَمُونَ ( 4 )
نه‌خێر، وا بۆیان نالوێت، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و هه‌موو ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ ( 5 )
به‌ڵێ! له‌وه‌و دوا، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ مِهَادًا ( 6 )
(پێش باسی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌شتێکیان به ناو دروستکراوه‌کان و دیارده‌کاندا پێده‌کات ده‌پرسێت: ئایا زه‌ویمان وه‌ک لانکه بۆ فه‌راهه‌نگ نه‌هێناون؟
وَالْجِبَالَ أَوْتَادًا ( 7 )
(ئایا) کێوه‌کانمان وه‌ک مێخ بۆ دانه‌کوتاون؟ (تا زه‌وی بپارێزێت له فشاری بورکان و ماده تواوه‌کانی ناو ناخی، هه‌روه‌رها هه‌تا له‌نگه‌ری ڕابگرێت و چه‌نده‌ها سودی ترتان پێ بگه‌یه‌نێت).
وَجَعَلْنَا اللَّيْلَ لِبَاسًا ( 10 )
(ئایا) شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه؟
وَجَعَلْنَا النَّهَارَ مَعَاشًا ( 11 )
(ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نه‌کردوونه‌ته کاتی به ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟
وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًا شِدَادًا ( 12 )
(ئایا) حه‌وت چین ئاسمانی به هێز و پته‌ومان به ڕا سه‌رتانه‌وه دروست نه‌کردووه؟
وَجَعَلْنَا سِرَاجًا وَهَّاجًا ( 13 )
چرایه‌کی پرشنگدارمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون؟ (که مه‌به‌ست خۆره)
وَأَنزَلْنَا مِنَ الْمُعْصِرَاتِ مَاءً ثَجَّاجًا ( 14 )
(ئایا) له هه‌وره گوشراوه‌کان بارانێکی زۆرمان نه‌باراندووه؟
لِّنُخْرِجَ بِهِ حَبًّا وَنَبَاتًا ( 15 )
تا به هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها دانه‌وێڵه و ڕووه‌ک بڕوێنین.
إِنَّ يَوْمَ الْفَصْلِ كَانَ مِيقَاتًا ( 17 )
(ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌واڵه گرنگ و سامناکه‌که): به‌ڕاستی ڕۆژی جیاکرنه‌وه، کاتێكیدیاری کراوه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی چاکان له خراپان، ئیمانداران له کافران، سته‌مکاران له سته‌ملێکراوان).
يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًا ( 18 )
ئه‌و ڕۆژه‌ی که فوو ده‌کرێت به (صور) دا، جا پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و مه‌یدانی لێپرسینه‌وه بێ په‌روا دێن.
وَفُتِحَتِ السَّمَاءُ فَكَانَتْ أَبْوَابًا ( 19 )
ئاسمان ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته ده‌روازه و ده‌رگا (بۆ دابه‌زینی فریشته‌کان).
وَسُيِّرَتِ الْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا ( 20 )
کێوه‌کانیش هه‌ڵده‌که‌نرێن و ده‌ڕۆن به ئاسماندا وه‌ک تراویلکه و سه‌رابێکی گه‌وره.
إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًا ( 21 )
بێگومان دۆزه‌خیش ده‌مێکه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌یه و خۆی بۆ مه‌ڵاسداوه.
لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا ( 24 )
له‌ناویدا ناچێژن فێنکاییه‌ک، یا خواردنه‌وه‌یه‌کی به‌تام...
إِنَّهُمْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ حِسَابًا ( 27 )
چونکه ئه‌وانه کاتی خۆی به‌ته‌مای ئه‌م ڕۆژه و لێپرسینه‌وه‌یه نه‌بوون، حه‌زیان له باسی نه‌ده‌کرد.
وَكَذَّبُوا بِآيَاتِنَا كِذَّابًا ( 28 )
به‌ڵکو زۆر به‌توندی دژایه‌تی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌رکرد و به درۆیان ده‌زانی..
وَكُلَّ شَيْءٍ أَحْصَيْنَاهُ كِتَابًا ( 29 )
ئێمه‌ش هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ریان سه‌رژمێری کردووه و به‌وردیی تۆمارمان کردووه.
فَذُوقُوا فَلَن نَّزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا ( 30 )
(پاشان پێیان ده‌وترێت) ده بچێژن (ئه‌ی خوانه‌ناسان) له سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه به‌ولاوه، جا هه‌رگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکه‌ین.
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا ( 31 )
به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه.
وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًا ( 33 )
(له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه.
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا كِذَّابًا ( 35 )
له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕ‌و پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن.
جَزَاءً مِّن رَّبِّكَ عَطَاءً حِسَابًا ( 36 )
ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران).
رَّبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا الرَّحْمَٰنِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًا ( 37 )
(له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه، (ئه‌و ڕۆژه) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت.
يَوْمَ يَقُومُ الرُّوحُ وَالْمَلَائِكَةُ صَفًّا ۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ الرَّحْمَٰنُ وَقَالَ صَوَابًا ( 38 )
ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات.
ذَٰلِكَ الْيَوْمُ الْحَقُّ ۖ فَمَن شَاءَ اتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِ مَآبًا ( 39 )
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر.
إِنَّا أَنذَرْنَاكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا يَوْمَ يَنظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنتُ تُرَابًا ( 40 )
به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات، خوانه‌ناسیش ده‌ڵێت.. خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه).
كتێبه‌كان
- مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌یئه‌م بابه‌ته پوخته‌ێكه ده‌رباره‌ی مافه‌كانی پێغه‌مبه‌ر _ صلى الله عليه وسلم _ له‌سه‌ر ئۆمه‌ته‌كه‌ی.
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی
- كێن ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێتئه‌م بابه‌ته باسی سیفاتی ئه‌وانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت ده‌كات.
دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- ڕابه‌ری ئه‌وانه‌ی كه عومره ده‌كه‌ناحسان بورهان ا‌لدین ئه‌م ڕابه‌ره كورته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی عومره كردن به‌شێوه‌یه‌كی پوخت وئاسان،وه پێویسته ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌یه‌وێت عومره ئه‌نجام بدات هه‌وڵ بدات عومره‌كردنه‌كه‌ی هاو شێوه‌ی عومره‌كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بێت...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- مردنمردن قه‌ده‌ریكی نوسراوه له كاتێكی دیاری كراودا و دواكه‌وتن و پێش كه‌وتنی بۆ نیه، گیان كێشان ئازارێكی زۆر به ئێشی هه‌یه‌و خه‌ڵكی تێیدا جیاوازن به پێی ئیمان و ته‌قوایان، ئیمانداران له كاتی گیان كێشاندا مژده‌ی به‌هه‌شتیان پێ ده‌درێت و رۆحیان سه‌رده‌كه‌ویت بو لای په‌روه‌ردگاریان، بێ باوه‌ڕانیش مژه‌ی دۆزه‌خیان پێ ده‌درێت و ڕۆحی بۆگه‌نیان له به‌رگیكی ته‌نگدا حه‌پس ده‌كرێت، ئازاری گۆڕ و خوشی گۆڕ هه‌قه‌و گۆڕ یان باخیكه له باخه‌كای به‌هه‌شت یان چاڵێكه له چاڵه‌كانی دۆزه‌خ.
دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاستی http://www.regayrasty.org
- سووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكانسووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان زۆرن له‌وانه: ١- به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره... ٢- رزگار بوون له ڕه‌وشتی خراپ ... ٣- كات به فیڕۆ نه‌دان ... ٤- هاوكاری كردنی یه‌كتر له فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هی كردن له خراپه...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












