قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الصف
كوردی
سوره‌تی الصف - تعداد آیات 14
سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ( 1 )
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه به‌پاکی و بێگه‌ردی یادی خوایان کردووه، هه‌ر ئه‌ویش باڵاده‌ست و دانایه.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ ( 2 )
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێنا‌وه بۆچی شتێک ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟
كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّهِ أَن تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ ( 3 )
خه‌شم و ڕقێکی گه‌وره‌یه لای خوا ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و نایکه‌ن.
إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُم بُنْيَانٌ مَّرْصُوصٌ ( 4 )
به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆس ده‌وێت که ده‌جه‌نگن له‌پێناو ڕێبازی خوادا به‌یه‌ك ڕیزو یه‌ك پارچه و یه‌ك دڵ، چونکه هه‌روه‌ك کۆشکێکی به‌رزی قایمی داڕێژراون به قوڕقوشم.
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي وَقَد تَّعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ ۖ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ۚ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ( 5 )
بیریان نخه‌ره‌وه، کاتێك که مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازاری ڕۆح و دڵم ده‌ده‌ن، له کاتێکدا بێگومان ده‌زانن که من پێغه‌مبه‌ر و ڕه‌وانه‌کراوی خوام بۆتان، جا کاتێك ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له‌حه‌ق لایاندا، خوایش دڵه‌کانیانی له‌خشته برد‌و مۆری پێدا نا، چونکه خوا ڕێنموویی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبار‌و له‌سنوور ده‌رچوو ناکات.
وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ ۖ فَلَمَّا جَاءَهُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ ( 6 )
بیریان بخه‌ره‌وه، کاتێك عیسای کوری مه‌ریه‌م به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیلی وت: منیش به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ سه‌ر ئێوه، ڕاستی ته‌وراتیش ده‌سه‌لمێنم که‌له پێش مندا هاتووه، هه‌روه‌ها مژده‌ده‌ریشم به‌پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت و ناوی - ئه‌حمه‌د - ه، که‌چی کاتێك به به‌ڵگه و نیشانه‌ی تێر و ته‌واوو موعجیزه‌ی ئاشکراوه پێی ڕاگه‌یاندن، وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه.
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُوَ يُدْعَىٰ إِلَى الْإِسْلَامِ ۚ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ( 7 )
جا کێ له‌و که‌سه سته‌مکارتره که درۆی بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه، له‌کاتێکدا ئه‌و بانگ ده‌کرێت بۆ لای ئیسلام و موسڵمان بوون، خوایش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار ناکات.
يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ( 8 )
ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌فوو، به‌قه‌ڵه‌ی ده‌م، نووری خوا بکوژێننه‌وه!! (خه‌یاڵیان خاوه) خوا نووری خۆی، ئاینی خۆی، ته‌واو ده‌کات و ده‌یچه‌سپێنێت هه‌رجه‌نده کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت.
هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ( 9 )
هه‌ر ئه‌و خوایه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی خۆی ڕه‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنموویی و ئاینی حه‌ق و ڕاستیدا، تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو ئاین و به‌رنامه‌کاندا، هه‌رجه‌نده موشریك و هاوه‌ڵگه‌ڕان پێیان ناخۆش بێت.
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ تِجَارَةٍ تُنجِيكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ( 10 )
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێنا‌وه، ده‌ستنیشانی بازرگانیه‌کتان بۆ بکه‌م، که له سزایه‌کی به ئێش ڕزگارتان بکات؟!
تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ( 11 )
سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئینجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له‌ڕێگه‌ی خوادا به به‌خشینی ماڵ و سامانتان، وه به‌خشینی خۆتان (واته: ماندووکردنی جه‌سته و بیروهۆشتان، تا به‌خت کردنیان له‌پێناوی خوادا) بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکتر و به‌فڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ۚ ذَٰلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ( 12 )
ئه‌وسا خوا له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه له چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت و جاریه، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه و پاك و خاوێن له باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دندا، به‌ڕاستی ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و ده‌ستکه‌وتی گه‌وره و بێ‌سنوور.
وَأُخْرَىٰ تُحِبُّونَهَا ۖ نَصْرٌ مِّنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ ( 13 )
جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێ ده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه و کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، ئه‌و مژده‌یه‌ش بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێک، گه‌ر ئیمانداران لێ ببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن).
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُونُوا أَنصَارَ اللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ لِلْحَوَارِيِّينَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللَّهِ ۖ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللَّهِ ۖ فَآمَنَت طَّائِفَةٌ مِّن بَنِي إِسْرَائِيلَ وَكَفَرَت طَّائِفَةٌ ۖ فَأَيَّدْنَا الَّذِينَ آمَنُوا عَلَىٰ عَدُوِّهِمْ فَأَصْبَحُوا ظَاهِرِينَ ( 14 )
ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕتان هێنه‌وه ببنه پشتیوانی به‌رنامه و دینی خوا ببینه لایه‌نگری په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌کو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م به حه‌واریه‌کانی هاوه‌ڵی وت: کێ پشتیوان و یارو یاوه‌رمه بۆ ڕێبازی خوا، حه‌واری و هاوه‌ڵه‌کانی وتیان: ئێمه ئاماده‌ین ببینه پشتیوان و لایه‌نگیری خوا، ئه‌وسا ئیتر خه‌ڵکی بوون به دوو ده‌سته‌وه، ده‌سته‌یه‌ک له نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕی هێناو شوین به‌رنامه‌ی خوا که‌وت، ده‌سته‌یه‌کیش ڕێبازی کوفری گرته‌به‌ر، جا ئێمه‌ش پشتیوانیمان له ئیمانداران کرد‌و به‌و هۆیه‌وه سه‌رکه‌وتنمان به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا پێبه‌خسین و زاڵ بوون.
كتێبه‌كان
- چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمچۆنێه‌تی نوێژ كردن هه‌ر وه‌كه چۆن پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم كردویه‌تی له كتێبی " چۆنێه‌تی نوێژی پێغه‌مبه‌ر له ته‌كبیره‌ی ئیحرامه‌وه تا سه‌لامدانه‌وه هه‌روه‌كو چۆن له پێش چاوتدا بێت " دانه‌ری زانای پایه به‌رز محمد ناصر الدين الألباني ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- زنجیره‌ی گوڵی كۆمه‌ڵگائه‌م بابه‌ته بریتیه له سێ بابه‌تی تایبه‌ت به گوڵی كۆمه‌ڵگا، وه چه‌ند ئامۆژگارێیكی به سوودی تێدایه بۆ ئافره‌تی موسڵمان، له نوسینی باوكی فریشته‌یه و پێداچونه‌وه‌ی مامۆستا عه‌دنان بارامه.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- گه‌نجانی ئیسلام وا ده‌ژیننووسه‌ر: ئه‌نه‌س عبد الله گه‌نجان ئه‌و تاكه ده‌سته‌یه‌ن كه ئومێدى گه‌وره‌یان لێ ده‌كرێ تا هه‌ڵمه‌تى مه‌ردانه بنوێنن و جارێكى تر ئوممه‌تى ئیسلامى سه‌ربخه‌نه‌وه. خوێنه‌ری به‌ڕێز له‌م كتێبه‌دا ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه: یه‌كه‌م: چیمان ده‌وێت دووه‌م: ئه‌ركى گه‌نجان به‌رامبه‌ر قورئان و سوننه‌تدا سێیه‌م: گه‌نجی باوه‌رِدار شكست ناخوات چواره‌م: شه‌یتان تاكه دوژمنه پێنجه‌م: لۆمه‌ى لۆمه‌كاران نه‌تترسێنێ شه‌شه‌م: رِۆزى له كوێ یه ؟ حه‌وته‌م: برِوانینه ژیانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- پوخته‌ی فیقهی پاككردنه‌وه‌پوخته‌ی فیقهی پاككردنه‌وه: ئه‌م به‌شه چه‌ند باسێك له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: ١- جۆره‌كانی ئاو... ٢- ئه‌و شتانه‌ی كه پیسن... ٣- ده‌ست به ئاو گه‌یاندن... ٤- ده‌ست نوێژ... ٥- خۆ شۆردن... ٦- مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف وگۆره‌وی... ٧- ته‌یه‌مموم... ٨- حه‌یز وزه‌یستانی...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com
- ژیاننامه‌ی ئیمامي شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـره‌بیعی كوری سوله‌یمان فه‌رموی: ئیمامی شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت _ له پاش نوێژی به‌یانی داده‌نیشت ، ئه‌هلی قورئان ده‌هاتن بۆ لای تا رۆژ هه‌ڵده‌هات ، پاشان ئه‌هلی حه‌دیس ده‌هاتن بۆ لای و پرسیاریان لێ ده‌كرد تا خۆر به‌رز ده‌بوو، پاشان ئه‌هلی زمانی عه‌ره‌بی و شیعر ده‌هاتن بۆ لای تا پێش نیوه‌رۆ، پاشان هه‌ڵده‌ستا و ده‌رۆشت ـ خوا لێی رازی بێت .
دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز












