كوردی - سوره‌تی العنكبوت

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی العنكبوت

كوردی

سوره‌تی العنكبوت - تعداد آیات 69
الم ( 1 ) العنكبوت - الآية 1
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقره‌) بده‌.
أَحَسِبَ النَّاسُ أَن يُتْرَكُوا أَن يَقُولُوا آمَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ ( 2 ) العنكبوت - الآية 2
ئایا خه‌ڵكی وایانزانیوه‌، وازیان لێده‌هێنرێت و پشتگوێ ده‌خرێن كه بڵێن ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌، له‌كاتێكدا ئه‌وان تاقی نه‌كرێنه‌وه و تووشی سزا و ئازار نه‌كرێن؟
وَلَقَدْ فَتَنَّا الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ صَدَقُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْكَاذِبِينَ ( 3 ) العنكبوت - الآية 3
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانمان تاقیكردۆته‌وه به جۆره‌ها شێوه‌، تا خوای گه‌وره (له جیهانی واقیعدا) ئه‌وانه‌ی ڕاستیان كردووه بیانناسێت و ده‌ركه‌ون، هه‌روه‌ها درۆزنه‌كانیش ده‌بێت بناسێت و ده‌ركه‌ون.
أَمْ حَسِبَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ أَن يَسْبِقُونَا ۚ سَاءَ مَا يَحْكُمُونَ ( 4 ) العنكبوت - الآية 4
ئایا ئه‌وانه‌ی خراپه و نادروستی ده‌كه‌ن واده‌زانن كه له ده‌ستمان ده‌رده‌چن و ده‌رباز ده‌بن؟! ئای چه‌نده خراپه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ده‌یده‌ن.
مَن كَانَ يَرْجُو لِقَاءَ اللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ اللَّهِ لَآتٍ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ( 5 ) العنكبوت - الآية 5
ئه‌وه‌ی كه ئاواته‌خوازه به‌دیداری خوا شاد ببێت، با دڵنیابێت كه‌كاتی دیاریكراوی خواو ساتی سه‌ره‌مه‌رگ هه‌ر دێت (تا به‌دیداری شاد ببێت)، ئه‌و خوایه زۆر بیسه‌ره‌( به‌گوفتاری به‌نده‌كانی) و زانایه به‌حاڵیان.
وَمَن جَاهَدَ فَإِنَّمَا يُجَاهِدُ لِنَفْسِهِ ۚ إِنَّ اللَّهَ لَغَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ ( 6 ) العنكبوت - الآية 6
ئه‌وه‌ش كه هه‌وڵ ده‌دات و كۆشش ده‌كات له پێناوی گه‌یاندی ئاینی خوادا; بێگومان قازانج و سوودی هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی هه‌ر بۆ خۆیه‌تی، چونكه به‌ڕاستی خوا بێ نیازه له هه‌موو خڵكی. ( به‌ڵام له قیامه‌تدا ئه‌و زاته زۆر سوپاسگوزاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌وڵ و كۆششیان داوه له پێناوی ئاینه‌كه‌یدا ).
وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّئَاتِهِمْ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ الَّذِي كَانُوا يَعْمَلُونَ ( 7 ) العنكبوت - الآية 7
ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه‌، به‌ڕاستی هه‌ڵه وگوناهه‌كانیان ده‌سڕینه‌وه و به‌چاكتر له‌وه‌ی كه ده‌یانكرد پاداشتیان ده‌ده‌ینه‌وه.
وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حُسْنًا ۖ وَإِن جَاهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ۚ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ( 8 ) العنكبوت - الآية 8
ئێمه فه‌رمانمانداوه به ئاده‌میزاد كه چاكره‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوكیدا، خۆ ئه‌گه‌ر زۆریان لێكردیت تا هاوه‌ڵ و هاوبه‌شم بۆ بریار بده‌یت، بێ ئه‌وه‌ی زانست و زانیاریت هه‌بێت ده‌رباره‌ی، ئه‌وه ملكه‌چیان مه‌به و به‌گوێیان مه‌كه‌، دڵنیاش بن كه گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای منه‌، ئه‌و كاته ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه له‌و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامتان ده‌دا.
وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَنُدْخِلَنَّهُمْ فِي الصَّالِحِينَ ( 9 ) العنكبوت - الآية 9
جا ئه‌وانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ریان هێناوه و كار و كرده‌وه چاكه‌كانیان ئه‌نجام داوه‌، ئه‌وه بێگومان ده‌یانخه‌ینه ڕیزی چاكه‌كارانه‌وه‌.
وَمِنَ النَّاسِ مَن يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ فَإِذَا أُوذِيَ فِي اللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ النَّاسِ كَعَذَابِ اللَّهِ وَلَئِن جَاءَ نَصْرٌ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ ۚ أَوَلَيْسَ اللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِي صُدُورِ الْعَالَمِينَ ( 10 ) العنكبوت - الآية 10
هه‌ندێك له‌خاڵكی هه‌ن كه ده‌ڵێن: باوه‌ڕمان به‌خوا هێناوه‌، جا كاتێك یه‌كێك له‌وانه له به‌ر خواو له پێناوی خوادا تووشی ئازار و ناخۆشی كرا، واده‌زانێت سزاو ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكی وه‌ك سزای خوا وایه ( وه‌ك چۆن له دۆزه‌خدا په‌شیمانه لێره‌ش به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكیه‌وه له دینپه‌شیمان ده‌بێته‌وه )، به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت سه‌ركه‌وتنێكی به‌خشی، دوورووه‌كان به‌گه‌رمی ده‌ڵێن خۆ ئێمه‌ش بێگومان هاوكارتان بووین، مه‌گه‌ر خوا خۆی نازانێت چی حه‌شاردراوه له ده‌روونی هه‌موو خه‌ڵكیدا ( به‌تایبه‌ت له دڵی ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا )؟
وَلَيَعْلَمَنَّ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيَعْلَمَنَّ الْمُنَافِقِينَ ( 11 ) العنكبوت - الآية 11
سوێند بێت، خوا ئاگاداره به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌، هه‌روه‌ها به‌وانه‌ش كه دووڕوون ( جیایان ده‌كاته‌وه ).
وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا اتَّبِعُوا سَبِيلَنَا وَلْنَحْمِلْ خَطَايَاكُمْ وَمَا هُم بِحَامِلِينَ مِنْ خَطَايَاهُم مِّن شَيْءٍ ۖ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ( 12 ) العنكبوت - الآية 12
ئه‌وانه‌ی كه بێ باوه‌ربوون وتیان به‌وانه‌ی كه باوه‌ڕیان هێناوه: وه‌رن شوێنی ڕێبازی ئێمه بكه‌ون ( ئه‌گه‌ر شوێنكه‌وتنی ڕێبازی ئێمه هه‌ڵه بێت ) ئه‌وه گوناهتان به ئه‌ستۆی ئێمه‌، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه له قیامه‌تدا ناتوانن هیچ گوناهو تاوانێكی ئه‌وان بگرنه ئه‌ستۆ، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر درۆده‌كه‌ن و درۆزنن.
وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالًا مَّعَ أَثْقَالِهِمْ ۖ وَلَيُسْأَلُنَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ عَمَّا كَانُوا يَفْتَرُونَ ( 13 ) العنكبوت - الآية 13
سوێند به‌خوا سه‌رئه‌نجام گوناهی سه‌نگینی خۆیان و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه گومڕایان كردوون ده‌بێته سه‌رباریان، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا پرسیاریان لێده‌كرێت له‌و درۆو ده‌له‌سه‌و ته‌ڵه‌كه‌بازییه‌ی كه هه‌ڵیانده‌به‌ست.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ الطُّوفَانُ وَهُمْ ظَالِمُونَ ( 14 ) العنكبوت - الآية 14
سوێند به خوا ئێمه - نوح - مان ڕه‌وانه كرد بۆ سه‌ر قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی، هه‌زار ساڵ په‌نجا كه‌م له‌ناویاندا مایه‌وه‌، سه‌رئه‌نجام لافاو و زریان هه‌موویانی پێچایه‌وه له كاتێكدا ئه‌وان سته‌مكار بوون.
فَأَنجَيْنَاهُ وَأَصْحَابَ السَّفِينَةِ وَجَعَلْنَاهَا آيَةً لِّلْعَالَمِينَ ( 15 ) العنكبوت - الآية 15
ئه‌و كاته ئیتر ئه‌ومان ڕزگاركرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی كه‌شتیه‌كه‌دا و ئه‌و ڕووداو و كه‌شتیه‌مان كرده به‌ڵگه و نیشانه بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌موو نه‌وه‌كان.
وَإِبْرَاهِيمَ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاتَّقُوهُ ۖ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ( 16 ) العنكبوت - الآية 16
باسی ئیبراهیمیش بكه كه كاتی خۆی به قه‌وم و هۆزی خۆی وت: ته‌نها خوا بپه‌رستن و هه‌ر له‌و بترسن، ئه‌و بیروباوه‌ڕه چاك و په‌سه‌ند و خێردارتره بۆتان، ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن.
إِنَّمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَوْثَانًا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا ۚ إِنَّ الَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًا فَابْتَغُوا عِندَ اللَّهِ الرِّزْقَ وَاعْبُدُوهُ وَاشْكُرُوا لَهُ ۖ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ( 17 ) العنكبوت - الآية 17
به‌ڕاستی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌ستن ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، ئێوه بوختان و شتی نابه‌جێ دروست ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌و شتانه‌ی كه له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن خاوه‌نی هیچ ڕزق و ڕۆزیه‌ك نین بۆ ئێوه‌، كه‌واته هه‌ر داوای ڕزق و ڕۆزی له خوا بكه‌ن، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن، هه‌ر سوپاسگوزاری ئه‌و بن، بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌.
وَإِن تُكَذِّبُوا فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ ۖ وَمَا عَلَى الرَّسُولِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ ( 18 ) العنكبوت - الآية 18
خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م په‌یامه به‌درۆ ده‌زانن (وه‌نه‌بێت یه‌كه‌م هۆزو گه‌ل بن كه له‌به‌رامبه‌ری په‌یامی خواوه هه‌ڵوێستتان ئاوا ناڕه‌وا بێت) ئه‌وه به‌ڕاستی گه‌لانێكی پێش ئێوه‌ش په‌یامی خوایان به‌درۆ ده‌زانی، پێعه‌مبه‌ریش ته‌نها گه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ئه‌ركی سه‌رشانێتی و هیچی تر.
أَوَلَمْ يَرَوْا كَيْفَ يُبْدِئُ اللَّهُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ ۚ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ( 19 ) العنكبوت - الآية 19
ئایا ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چۆن خوا له سه‌ره‌تاوه دروستكراوان به‌دی ده‌هێنێت و پاشان دووباره‌ی ده‌كاته‌وه‌، بێگومان ئه‌و شتانه بۆ خوا زۆر ساده و ئاسانه‌.
قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ بَدَأَ الْخَلْقَ ۚ ثُمَّ اللَّهُ يُنشِئُ النَّشْأَةَ الْآخِرَةَ ۚ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ( 20 ) العنكبوت - الآية 20
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(ص) پێیان بڵێ: با بگه‌رێن به زه‌ویدا، ته‌ماشا بكه‌ن و سه‌رنج بده‌ن چۆن ئه‌و زاته دروستكراوانی به‌دیهێناوه‌، له‌وه‌ودواش هه‌ر خوا سه‌ر له‌نوێ به‌رپایان ده‌كاته‌وه ( به شێوه‌و شێوازێكی تر ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ئێمه‌ش ده‌هێنێته‌وه كایه‌) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.
يُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَيَرْحَمُ مَن يَشَاءُ ۖ وَإِلَيْهِ تُقْلَبُونَ ( 21 ) العنكبوت - الآية 21
هه‌ندێك جار، سزای ئه‌و كه‌سانه ده‌دات كه خوا بیه‌وێت و شایسته‌ی سزان و سۆزو میهره‌بانی خۆیشی ده‌نوێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌یوێت و باوه‌ڕدارن، سه‌رئه‌نجامیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌برێنه‌وه‌.
وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ وَلَا فِي السَّمَاءِ ۖ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ ( 22 ) العنكبوت - الآية 22
(ئه‌ی گرۆی ئاده‌میزاد) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سه‌وسان بكه‌ن، نه له زه‌ویدا نه له ئاسماندا، كه‌سیش نیه‌جگه له خوا پشتیوانتان بێت و فریاتان بكه‌وێت (ئه‌گه‌ر ڕێگه‌ی چه‌وت و نادروست بگرن).
وَالَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِ اللَّهِ وَلِقَائِهِ أُولَٰئِكَ يَئِسُوا مِن رَّحْمَتِي وَأُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ( 23 ) العنكبوت - الآية 23
ئه‌وانه‌ی كه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ت و فه‌رمانه‌كانی خواو به‌دیدار ئاماده‌بوونی به‌رده‌م باره‌گاكه‌ی (بۆ لێپر سینه‌وه‌) ئا ئه‌وانه (خوا ده‌فه‌رموێت) له میهره‌بانی من نائومێدن و ئه‌وانه سزای زۆر به‌ئێش بۆیان ئاماده‌یه‌.
فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا اقْتُلُوهُ أَوْ حَرِّقُوهُ فَأَنجَاهُ اللَّهُ مِنَ النَّارِ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ( 24 ) العنكبوت - الآية 24
وه‌ڵامی قه‌وم و هۆزه‌كه‌ی ئیبراهیم ته‌نها ئه‌وه بوو وتیان: بیكوژن یان بیسوتێنن به‌ڵام خوا له ئاگره‌كه ڕزگاری كرد، بێگومان ئا له‌و پێشهاته‌دا نیشانه و به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن.
وَقَالَ إِنَّمَا اتَّخَذْتُم مِّن دُونِ اللَّهِ أَوْثَانًا مَّوَدَّةَ بَيْنِكُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ ثُمَّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُ بَعْضُكُم بِبَعْضٍ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُم بَعْضًا وَمَأْوَاكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّاصِرِينَ ( 25 ) العنكبوت - الآية 25
له‌وه‌ودوا پێی وتن: به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه له‌جیاتی خوا ده‌تان په‌رست ته‌نها بت و په‌یكه‌رن، له‌به‌رخاتری یه‌كتر و ڕێزدانانتان بۆ یه‌كتره له ژیانی دنیادا، دواجار له ڕۆژی قیامه‌تدا یه‌كتر كافرده‌كه‌ن و یه‌خه‌ی یه‌كتر ده‌گرن، هه‌ندێكیشتان نه‌فرین له هه‌ندێكی ترتان ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجامیش شوێن و جێگه‌ی دیاریكراوتان ناو ئاگره‌، ڕزگار كه‌ریشتان نی یه.
فَآمَنَ لَهُ لُوطٌ ۘ وَقَالَ إِنِّي مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّي ۖ إِنَّهُ هُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ( 26 ) العنكبوت - الآية 26
ئینجا - لوط - باوه‌ڕی پێ هێنا، ئیبراهیم دوای ئه‌وه‌ی كه نائومێد بوو له قه‌ومه‌كه‌ی وتی: به‌ڕاستی من ئیتر كۆچ ده‌كه‌م بۆلای په‌روه‌ردگارم ( بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه ئه‌و بۆم دیاری ده‌كات ) چونكه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێكی زۆر به ده‌سه‌ڵات و دانایه.
وَوَهَبْنَا لَهُ إِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِ النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ وَآتَيْنَاهُ أَجْرَهُ فِي الدُّنْيَا ۖ وَإِنَّهُ فِي الْآخِرَةِ لَمِنَ الصَّالِحِينَ ( 27 ) العنكبوت - الآية 27
پاشان ئیسحاقمان پێبه‌خشی و یه‌عقوبیشمان به ئیسحاق به‌خشی و پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان كرده كاڵای باڵای نه‌وه‌كانی، كتێبه ئاسمانه‌كانیشمان بۆ ناردن، هه‌ر له دنیادا پاداشتمان دایه‌وه‌، ئه‌و به‌ڕاستی له‌قیامه‌تیشدا له ڕیزی پیاوچاكاندایه.
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِّنَ الْعَالَمِينَ ( 28 ) العنكبوت - الآية 28
یادی ( لوط ) یش بكه كاتێك به‌قه‌ومه‌كه‌ی وت: ئێوه به‌ڕاستی تاوانێكی گه‌وره ده‌كه‌ن، ئێوه گوناهێكی ناشیرین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هیچ كه‌س به‌ر له ئێوه به‌كاری وا هه‌ڵنه‌ساوه!!!
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ وَتَقْطَعُونَ السَّبِيلَ وَتَأْتُونَ فِي نَادِيكُمُ الْمُنكَرَ ۖ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا ائْتِنَا بِعَذَابِ اللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ( 29 ) العنكبوت - الآية 29
ئایه ئێوه به‌ڕاستتانه نێربازی ده‌كه‌ن و ڕێگا به‌خه‌ڵكی ده‌گرن و له یانه‌كه‌تانداكاری نا به‌جێ و ناشیرین و نادروست ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟! كه‌چی وه‌ڵامی قه‌ومی ( به‌دخوو ) ته‌نها ئه‌وه‌بوو كه وتیان: ئاده‌ی كوا سزاو تۆڵه‌ی خوا، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌كه‌یت؟! بۆمان بیهێنه‌وه؟
قَالَ رَبِّ انصُرْنِي عَلَى الْقَوْمِ الْمُفْسِدِينَ ( 30 ) العنكبوت - الآية 30
( لوط دوعای لێكردن ) وتی: په‌روه‌ردگاره‌، سه‌ركه‌وتنم پێ ببه‌خشه به‌سه‌ر ئه‌م قه‌ومه‌ی كه تۆوی خراپه ده‌چینن.
وَلَمَّا جَاءَتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَىٰ قَالُوا إِنَّا مُهْلِكُو أَهْلِ هَٰذِهِ الْقَرْيَةِ ۖ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا ظَالِمِينَ ( 31 ) العنكبوت - الآية 31
جا كاتێك كه فریشته‌كانمان گه‌یشتنه لای ئیبراهیم و مژده‌ی هاتنه دنیای ئیسحاقیان پێبه‌خشی، وتیان: به‌ڕاستی ئێمه له‌ناو به‌ری خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌ین، چونكه بێگومان خه‌ڵكه‌كه‌ی زۆر سته‌مكار بوون.
قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًا ۚ قَالُوا نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَن فِيهَا ۖ لَنُنَجِّيَنَّهُ وَأَهْلَهُ إِلَّا امْرَأَتَهُ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ ( 32 ) العنكبوت - الآية 32
ئیبراهیم وتی: ئاخر ( لوط ) له‌وێیه‌، فریشته‌كان وتیان: ئێمه چاكتر ده‌زانین كێی لێیه‌، دڵنیابه كه ئه‌وو خاوو خێزانی ڕزگار ده‌كه‌ین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ی كه له تیاچووان ده‌بێت.
وَلَمَّا أَن جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالُوا لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ ۖ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا امْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ الْغَابِرِينَ ( 33 ) العنكبوت - الآية 33
جا كاتێك فریشته‌كان گه‌یشتنه لای ( لوط )، به هاتنیان زۆر دڵته‌نگ و غه‌مبار بوو، ( نه‌یده‌زانی كه فریشته‌ن ) سه‌ری دنیای لێ هاته‌وه یه‌ك، وتیان: مه‌ترسه‌و غه‌مت نه‌بێت ( ئه‌وانه ناتوانن ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ئێمه‌، ئێمه فریشته‌ین ) بێگومان ئێمه ڕزگاركه‌ری تۆو كه‌س و كاره‌كه‌تین جگه له هاوسه‌ره‌كه‌ت، كه له تیاچووانه.
إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰ أَهْلِ هَٰذِهِ الْقَرْيَةِ رِجْزًا مِّنَ السَّمَاءِ بِمَا كَانُوا يَفْسُقُونَ ( 34 ) العنكبوت - الآية 34
به‌ڕاستی ئێمه دابه‌زێنه‌ری سزاو به‌ڵای ئاسمانین به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ده‌رده‌چوون له فه‌رمانی خوا.
وَلَقَد تَّرَكْنَا مِنْهَا آيَةً بَيِّنَةً لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ ( 35 ) العنكبوت - الآية 35
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی سه‌رئه‌نجام ئاسه‌وارێكی ئاشكرامان ( له‌شاری كاول و وێران ) به‌جێهه‌شت بۆ كه‌سانێك كه ژیر و هۆشمه‌ند بن ( كه تێ بگه‌ن و سه‌رنج بده‌ن ).
وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَارْجُوا الْيَوْمَ الْآخِرَ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ( 36 ) العنكبوت - الآية 36
هه‌روه‌ها شوعه‌یبمان ڕه‌وانه كرد بۆ ناو براكانی له‌شاری مه‌دیه‌ن، پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ته‌نها خوا بپه‌رستن، به هیوای قیامه‌ت و ئایینده‌وه بژین و ترسی ته‌نگانه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌تان هه‌بێت، گوناهو تاوان و خراپه له سه‌ر زه‌ویدا ئه‌نجام مه‌ده‌ن و مه‌چێنن ( چونكه زه‌وی بێ خاوه‌ن نییه و ژیانتان تا سه‌ر نیه ).
فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ ( 37 ) العنكبوت - الآية 37
له ئاكامدا خه‌ڵكه‌كه بڕوایان پێنه‌كرد، ئیتر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دووچاریان بوو، هه‌ر هه‌مویان له‌ماڵه‌كانیاندا به‌چۆكدا هاتن و مردن (بوون به ژێر خاك و خۆڵه‌وه ).
وَعَادًا وَثَمُودَ وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَاكِنِهِمْ ۖ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَكَانُوا مُسْتَبْصِرِينَ ( 38 ) العنكبوت - الآية 38
هه‌روه‌ها ( عاد ) ی قه‌ومی ( هود ) و ( ثمود ) ی قه‌ومی ( صالح ) یشمان له‌ناو برد كه ئاشكرا بوو بۆتیاچوونیان له شوێنه‌واری كاولیانه‌وه‌، شه‌یتانیش كرده‌وه‌ی نادروست و ناپه‌سندیانی بۆ ڕازاندبونه‌وه‌، له ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست وێڵی كردبوون، له‌كاتێكدا ئه‌وان خاوه‌نی عه‌قڵ و بیر و هۆشیش بوون.
وَقَارُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَامَانَ ۖ وَلَقَدْ جَاءَهُم مُّوسَىٰ بِالْبَيِّنَاتِ فَاسْتَكْبَرُوا فِي الْأَرْضِ وَمَا كَانُوا سَابِقِينَ ( 39 ) العنكبوت - الآية 39
قاروون و فیرعه‌ون و هامانیشمان له ناوبرد، سوێند به خوا بێگومان موسا به‌ڵگه‌ی زۆری بۆ هێنان، كه‌چی خۆیان زۆر به‌گه‌وره دانا له زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی له سزاو تۆڵه‌ی خوا خۆیان ڕزگار بكه‌ن.
فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنبِهِ ۖ فَمِنْهُم مَّنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُم مَّنْ أَخَذَتْهُ الصَّيْحَةُ وَمِنْهُم مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ الْأَرْضَ وَمِنْهُم مَّنْ أَغْرَقْنَا ۚ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوا أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ( 40 ) العنكبوت - الآية 40
ئێمه هه‌ر یه‌كێك یان هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك له وانه‌مان به سزای تاوانی خۆی گه‌یاند، جا هه‌یان بوو به‌رد بارانمان كرد، هه‌یان بوو ده‌نگ و سه‌دای به هێز له‌ناوی برد، هه‌یان بوو به ناخی زه‌ویدا بردمانه خواره‌وه‌، هه‌شیان بوو نوقمی ده‌ریامان كرد، جا وه نه‌بێت خوا سته‌می لێ كردبن، به‌ڵك و خۆیان سته‌میان له خۆیان ده كرد.
مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ( 41 ) العنكبوت - الآية 41
نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی جگه له خوای گه‌وره‌، كه‌سانێكی تر ده‌كه‌نه پشتیوانی خۆیان، وه‌ك نمونه‌ی جاڵجاڵۆكه‌یه‌ك وایه كه ماڵێكی بۆخۆی سازكردبێت به‌ڕاستی لاوازترینی هه‌موو ماڵه‌كان، ماڵی جاڵجاڵۆكه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌رنجیان بدایه و تێبگه‌یشتنایه ( چونكه ماڵی جاڵجاڵۆكه نه بناغه و نه دیواری هه‌یه‌، نه سه‌رو ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌، نه ده‌توانێت به‌رگه‌ی با و باران و ڕوداوه‌كان بگرێت مێیه‌كه‌ش نێره‌كه له ناو ده‌بات دوای جووت بوون، پاشان بێچوه‌كانیش دایكیان له ناو ده‌به‌ن )!!!
إِنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ مِن شَيْءٍ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ( 42 ) العنكبوت - الآية 42
بێگومان خوا خۆی چاكده‌زانێت ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن له جیاتی ئه‌و، چه‌نده بێ ده‌سه‌ڵاتن، چونكه هه‌ر خۆی خواوه‌ن ده‌سه‌ڵاته و زۆریش دانایه ( له‌و بواره‌ی كه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌خساندویه‌تی ).
وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ ۖ وَمَا يَعْقِلُهَا إِلَّا الْعَالِمُونَ ( 43 ) العنكبوت - الآية 43
ئا ئه‌م نمونانه ئێمه ده‌یهێنینه‌وه بۆ خه‌ڵكی، ته‌نها زانا و شاره‌زاكان تێی ده‌گه‌ن و تێ ده‌فكرن.
خَلَقَ اللَّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً لِّلْمُؤْمِنِينَ ( 44 ) العنكبوت - الآية 44
ئاشكرایه خوا ئاسمانه‌كان و زه‌وی به ڕێك و پێكترین شێوه دروست كردووه‌، به‌ڕاستی ئا له‌و كاره‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ ئیمانداران.
اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ ۖ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ ۗ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ ۗ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ ( 45 ) العنكبوت - الآية 45
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( ص ) ئه‌وه‌ی بۆت ڕه‌وانه ده‌كرێت له قورئان بیخوێنه‌ره‌وه و نوێژیش به‌چاكی ئه‌نجام بده‌، چونكه به‌ڕاستی نوێژ به‌رهه‌ڵستی له گوناهو تاوان و نادروستی ده‌كات، بێگومان یادی خوا له هه‌موو شت گه‌وره‌تر و به‌نرختره ( كه ده‌بێت له كاتی نوێژ و كاتی تریشدا بیر و هۆشی ئیماندار، دابگرێت ) و خوا خۆی زانایه به هه‌موو ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ ۖ وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمْ وَاحِدٌ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ( 46 ) العنكبوت - الآية 46
گفتوگۆ و (مجادلـة) مه‌که‌ن له‌گه‌ڵ خاوه‌نی کتێبه ئاسمانیه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت، جگه له‌وانه‌یان که سته‌میان کردووه (ئه‌وه ڕه‌فتارتان له به‌رامبه‌ریانه‌وه ده‌بێت جیاواز بێت) پێشیان بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به‌وه‌ی بۆ ئێمه و ئێوه دابه‌زێنراوه‌، خوای ئێمه و خوای ئێوه ته‌نها یه‌کێکه‌، ئێمه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و زاته‌ین.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ ۚ فَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يُؤْمِنُونَ بِهِ ۖ وَمِنْ هَٰؤُلَاءِ مَن يُؤْمِنُ بِهِ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا الْكَافِرُونَ ( 47 ) العنكبوت - الآية 47
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌ر به شێوه‌یه‌ی کتێبه‌کانی پێشوو ئێمه قورئانمان بۆ دابه‌زاندوویت، جا ئه‌وانه‌ی کتێبمان پێداون و به ڕاستی خوێندوویانه‌ته‌وه‌، ئه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن به قورئان و هه‌ندێک له و خه‌ڵکه‌ی تریش هه‌ن باوه‌ڕ ده‌هێنن پێی و موسڵمان ده‌بن، جا که‌س نیه ئینکاری ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئێمه بکات (دوای لابردنی گومان) جگه له خوانه‌ناسان.
وَمَا كُنتَ تَتْلُو مِن قَبْلِهِ مِن كِتَابٍ وَلَا تَخُطُّهُ بِيَمِينِكَ ۖ إِذًا لَّارْتَابَ الْمُبْطِلُونَ ( 48 ) العنكبوت - الآية 48
تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش ناردنی ئه‌م قورئانه هیچ کتێبێکت نه‌ده‌خوێنده‌وه‌، به ده‌ستی خۆیشت هیچ شتێکت نه‌نووسیووه‌، (چونکه نه‌خوێنده‌وار بوویت) خۆ ئه‌گه‌ر شتیکی وات ئه‌نجام بدایه‌، له‌و کاته‌دا نه‌فام و ده‌م به تاڵه‌کان دنیایان پڕ ده‌کرد له شک و گومان (که گوایه قورئان له دانان و داڕشتنی تۆیه‌).
بَلْ هُوَ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ فِي صُدُورِ الَّذِينَ أُوتُوا الْعِلْمَ ۚ وَمَا يَجْحَدُ بِآيَاتِنَا إِلَّا الظَّالِمُونَ ( 49 ) العنكبوت - الآية 49
نه‌خێر هی تۆ نییه‌، به‌ڵکو قورئان چه‌ند ئایه‌تێکی ڕوون و ئاشکران له سێنه‌و دڵ و ده‌روونی ئه‌و که‌سانه‌دا عیلم و زانستیان پێبه‌خشراوه و له‌به‌ریانه‌، به‌ڕاستی جگه له سته‌مکاران، که‌س به‌رهه‌ڵستی و نکوڵی له ئایه‌ته‌کانی ئێمه نیه‌.
وَقَالُوا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْهِ آيَاتٌ مِّن رَّبِّهِ ۖ قُلْ إِنَّمَا الْآيَاتُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ( 50 ) العنكبوت - الآية 50
کافران (وادیاره قورئان به به‌ڵگه دانانێن بۆیه‌) ده‌ڵێن: باشه چی ده‌بوو: ئه‌گه‌ر نیشانه و به‌ڵگه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه بۆ ڕه‌وانه بکرایه‌، تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری له وه‌ڵامیاندا بڵێ: موعجیزه و نیشانه و به‌ڵگه ماددیه‌کان به ده‌ست خوا خۆیه‌تی و من ته‌نها ئاگادارکه‌ره‌وه و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.
أَوَلَمْ يَكْفِهِمْ أَنَّا أَنزَلْنَا عَلَيْكَ الْكِتَابَ يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَرَحْمَةً وَذِكْرَىٰ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ( 51 ) العنكبوت - الآية 51
ئایا به‌س نیه بۆیان که به‌ڕاستی ئێمه قورئانمان دابه‌زاندووه بۆت و به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه‌، بێگومان ئا له‌و قورئانه دا ڕه‌حمه‌ت و یاداوه‌ری ئاشکرا هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان ده‌هێنن.
قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ شَهِيدًا ۖ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۗ وَالَّذِينَ آمَنُوا بِالْبَاطِلِ وَكَفَرُوا بِاللَّهِ أُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ ( 52 ) العنكبوت - الآية 52
(له‌وه‌ودوا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ته‌نها خوا به‌سه شایه‌ت بێت له نێوانماندا (که من په‌یامه‌که‌یم پێ ڕاگه‌یاندوون)، جا هه‌ر ئه‌و زاته زانا و ئاگایه به‌هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕ به ناحه‌ق و به تاڵ هێناوه و باوه‌ڕیان به‌خوای (تاک و ته‌نها) نه‌هێناوه‌، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندن.
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ ۚ وَلَوْلَا أَجَلٌ مُّسَمًّى لَّجَاءَهُمُ الْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ( 53 ) العنكبوت - الآية 53
بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێ ده‌که‌ن،، خۆ ئه‌گه‌ر کاتی تایبه‌تیمان دیاری نه‌کردایه بۆ پێشهاتنی، یه‌کسه‌ر سزایان بۆ ده‌هات، بێگومان ئه‌و سزاو تۆڵه‌یه‌، له ناکاو یه‌خه‌یان پێده‌گرێت و له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به نزیک بوونه‌وه‌شی ناکه‌ن.
يَسْتَعْجِلُونَكَ بِالْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ ( 54 ) العنكبوت - الآية 54
بێ باوه‌ڕان په‌له‌ت لێ ده‌که‌ن و داوای هاتنی سزات لێده‌که‌ن، بێگومانیش دۆزه‌خ ده‌وری کافرانی داوه‌و هه‌رگیز له سزای ده‌رباز نابن...
يَوْمَ يَغْشَاهُمُ الْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ( 55 ) العنكبوت - الآية 55
له‌ڕۆژێکدا که سزا دا‌یانده‌گرێت له سه‌رویانه‌وه‌، له ژێر پێیانه‌وه خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت: بچێژن سه‌رئه‌نجامی ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا.
يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ أَرْضِي وَاسِعَةٌ فَإِيَّايَ فَاعْبُدُونِ ( 56 ) العنكبوت - الآية 56
(په‌روه‌ردگار به‌ئیماندارانی به‌گیرهاتوو له‌ناو کافراندا ڕاده‌گه‌یه‌نێت): ئه‌ی به‌نده‌کانم زه‌وی من فراوانه‌، موڵکی من به‌ربڵاوه (کۆچ بکه‌ن، خۆتان ڕزگار بکه‌ن)، ته‌نها هه‌ر من بپه‌رستن.
كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ ( 57 ) العنكبوت - الآية 57
(له‌وانه‌ئه ترسی مه‌رگ له ئارادا هه‌بێت بۆیه ترسیان ده‌ڕه‌وێنێه‌وه و ده‌فه‌رموێت): هه‌موو که‌س ده‌بێت مردن بچێژێت (که‌ی، له کوێ، به‌چی، خوا نه‌بێت که‌س نازانێت) له‌وه‌ودوا ته‌نها بۆ لای ده‌برێنه‌وه‌.
وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ الْجَنَّةِ غُرَفًا تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ نِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ( 58 ) العنكبوت - الآية 58
جا ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، سوێند به خوا ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا له چه‌نده‌ها کۆشک و ته‌لارو ژووری به‌رزدا داده‌به‌زێنین، که چه‌نده‌ها ڕووبارو تاڤگه به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا و به به‌رده‌م کۆشک و ته‌لاره‌کانیدا ده‌ڕوات، (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌) ژیانی نه‌بڕاوه له‌و (شوێنه خۆشانه‌دا) ده‌به‌نه سه‌ر، ئای چه‌ند جوانه پاداشتی ئیشکه‌ران بۆ خوا...
الَّذِينَ صَبَرُوا وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ( 59 ) العنكبوت - الآية 59
ئه‌وانه‌ن خۆگربوون له‌به‌رده‌م ئه‌شکه‌نجه و ئازاری بێ باوه‌ڕاندا و هه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاریان ده‌به‌ستن...
وَكَأَيِّن مِّن دَابَّةٍ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا اللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ ۚ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ ( 60 ) العنكبوت - الآية 60
(هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت له گیروگرفتی ڕزق و ڕۆزیش دڵنیایان بکات؛ بۆیه ده‌فه‌رموێت): زۆر زینده‌وه‌ر هه‌یه ڕزق و ڕۆزی خۆیان نه‌داوه به‌کۆڵی خۆیاندا (که‌چی خوا په‌کیان ناخات و له برساندا نامرن)، چونکه خوا ڕزقی ئه‌وانیش و ئێوه‌ش ده‌دات، بێگومان ئه‌وزاته بیسه‌ر (به قسه و گوفتارتان) و زانایه (به‌خه‌یاڵی دڵ و ده‌روونتان).
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ۖ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ ( 61 ) العنكبوت - الآية 61
سوێند به خوا ئه‌گه‌ر پرسیار له بێ باوه‌ڕان بکه‌یت: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه‌، ڕۆژو مانگی ڕام کردووه‌، به‌دڵنیایی و بێ دوودڵی ده‌ڵێن: (الله‌) دروستی کردوون، جا چۆن لاده‌درێن له یه‌کتاپه‌رستی و فریو ده‌خۆن؟!
اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَيَقْدِرُ لَهُ ۚ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ( 62 ) العنكبوت - الآية 62
هه‌ر خوایه ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر کام بیه‌وێت له به‌نده‌کانی، یان ده‌یگرێته‌وه و که‌می ده‌کاته‌وه (بۆ تاقی کردنه‌وه‌)، به‌ڕاستی خوا خۆی به‌هه‌موو شتێک زاناو ئاگایه (ده‌زانێت چ حاڵه‌تێک چاک و له‌باره بۆ هه‌ر به‌نده‌یه‌ک).
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَحْيَا بِهِ الْأَرْضَ مِن بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ۚ قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ ( 63 ) العنكبوت - الآية 63
خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت، جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن.. (الله‌) (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلام)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌نێن، نه‌خێر به‌ڕاستیا نیه‌، به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیرو هۆشن و ژیریان نا‌خه‌نه‌کار.
وَمَا هَٰذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ ۚ وَإِنَّ الدَّارَ الْآخِرَةَ لَهِيَ الْحَيَوَانُ ۚ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ( 64 ) العنكبوت - الآية 64
ژیانی ئه‌م دنیایه جگه له گه‌مه و گاڵته و یاری شتێکی تر نیه‌... (واته بێ نرخه و ئه‌وه ناژی خه‌ڵکی ئاوا په‌لاماری ده‌ده‌ن و سته‌م له پێناویدا ده‌که‌ن) به‌ڕاستی ماڵی قیامه‌تیش و ژیانی ناو به‌هه‌شت، هه‌ر ئه‌وه ژیانه (شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که ئاده‌میزاد هه‌وڵ و کۆششی بۆ بدات)، ئه‌گه‌ر بیانزانیایه و تێبگه‌یشتنایه‌.
فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ ( 65 ) العنكبوت - الآية 65
هه‌ر کاتێک خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) سواری که‌شتی ده‌بن، مه‌ترسی نوقم بوون و تیاچوون ڕوویان تێده‌کات، زۆر به‌کوڵ، هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن و به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه باوه‌ڕ ده‌هێنن، به‌ڵام کاتێک خوا ڕزگاریان ده‌کات و ده‌گه‌نه‌وه وشکانی ده‌ستبه‌جێ له ڕێبازی یه‌کتاپه‌رستی ده‌ترازێن و هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش بۆ خوا بڕیار ده‌ده‌ن.
لِيَكْفُرُوا بِمَا آتَيْنَاهُمْ وَلِيَتَمَتَّعُوا ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ( 66 ) العنكبوت - الآية 66
جا با ئه‌وانه هه‌ر ناشوکرو به‌دنمه‌ک بن له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو به‌خششانه‌ی ئێمه‌وه‌، با نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا به‌کار بهێنن به‌و شێوازه‌ی که پێی ڕازی نیه‌، سه‌ره‌نجام له داهاتوودا خۆیان ده‌بیننه‌وه و به‌ئاگا دێنه‌وه‌..!
أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا آمِنًا وَيُتَخَطَّفُ النَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ ۚ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ اللَّهِ يَكْفُرُونَ ( 67 ) العنكبوت - الآية 67
(باشه‌، خوانه‌ناسانی مه‌ککه‌) هه‌ست ناکه‌ن، نابینن که چۆن شوێنێکی ئه‌مین و پڕ له ئاسایشمان بۆ فه‌راهه‌م هێناون له‌کاتێکدا، له ده‌وروبه‌ریانه‌وه خه‌ڵکی ده‌فڕێنرێت، ئایا هه‌ر باوه‌ڕ به به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌هێنن و هه‌ست به نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا ناکه‌ن و سپڵه‌یی ده‌که‌ن؟!
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءَهُ ۚ أَلَيْسَ فِي جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَافِرِينَ ( 68 ) العنكبوت - الآية 68
جا ئیتر کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ هه‌ڵده‌به‌سێت و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌دات، یان ئه‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆی هاتووه به درۆی ده‌زانێت، مه‌گه‌ر هه‌ر دۆزه‌خ شایسته بێت، ئایا له دۆزه‌خدا جێگه و ڕێگه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ بێ باوه‌ڕان دابین نه‌کراوه‌؟ (بێگومان ئاماده کراوه‌).
وَالَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا ۚ وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِينَ ( 69 ) العنكبوت - الآية 69
ئه‌وانه‌ش له پێناوی ئێمه‌داو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌؛ هه‌وڵ و کۆششیان کردووه و خۆیان ماندوو کردووه‌، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنموویی ده‌که‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کی چاک و دروستی خۆمان (که به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌ی له‌دوایه‌)، بێگومان خوای په‌روه‌ردگار هه‌میشه له‌گه‌ڵ جاکه‌کارانه‌.

كتێبه‌كان

  • لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه‌ وه‌كو پێناسه‌مان كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه‌، چونكه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه‌، كه‌ هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌ربگیردرێت باشتره‌. بۆیه‌ پشت به‌ خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به‌ نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه‌.

    دانه‌ر : ئیحسان بورهان الدین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/354718

    تحميل :لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )

  • پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له‌ ژیانیداپێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) زۆر سوور بووه‌ له‌سه‌ر پاراستن ویه‌كڕیزی وسه‌ربه‌رزی ئومه‌ته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی ئومه‌تێكی به‌هێزی یه‌كخواپه‌رست بێت ودوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌هه‌موو ئه‌و هۆكار و وه‌سائیلانه‌ی كه‌ دژ به‌یه‌كخواپه‌رستیه‌ وله‌گه‌ڵیدا نایه‌ته‌وه‌. به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته‌ باسی پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له‌ ژیانیدا ده‌كات.

    دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ شاری ڕیاز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/384419

    تحميل :پێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له‌ ژیانیداپێداگری پێغه‌مبه‌ری خوا له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی له‌ ژیانیدا

  • ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ له‌ موسڵمان بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی به‌ مانگ ڕه‌مه‌زان و یارمه‌تی دانی بۆ به‌رۆژو بوون و شه‌و نوێژ تێیدا، بۆیه‌ زۆر گرنگه په‌یمان نامه‌یه‌ك ببسترێت له‌ نێوان ئه‌ندامانی ماڵه‌وه‌‌‌ بۆ ئیستغلال كردنی ئه‌و مانگه‌ پیرۆزه‌.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/173364

    تحميل :ڕه‌مه‌زان و به‌ستنی په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌

  • مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ لێخۆشبوو‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوامانگی ڕه‌مه‌زان مانگی لێخۆشبوونه‌، وه‌ گه‌وره‌ترین سوود بگات به‌ موسڵمان له‌و مانگه‌ پیرۆزه‌ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ لای خوای گه‌وره‌ و لێپرسینه‌وه‌ی ده‌رونیه‌تی‌.

    دانه‌ر : پشتیوان موحه‌مه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/174133

    تحميل :مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌روازه‌یه‌ك بۆ لێخۆشبوو‌ن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوا

  • زنجیره‌ی گوڵی كۆمه‌ڵگائه‌م بابه‌ته‌ بریتیه‌ له‌ سێ بابه‌تی تایبه‌ت به‌ گوڵی كۆمه‌ڵگا، وه‌ چه‌ند ئامۆژگارێیكی به‌ سوودی تێدایه‌ بۆ ئافره‌تی موسڵمان، له‌ نوسینی باوكی فریشته‌یه‌ و پێداچونه‌وه‌ی مامۆستا عه‌دنان بارامه‌.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/185529

    تحميل :زنجیره‌ی گوڵی كۆمه‌ڵگازنجیره‌ی گوڵی كۆمه‌ڵگا

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share