قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » زنجیره‌یه‌ك له فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراو و لاوازه‌كان سه‌باره‌ت به مانگی ره‌مه‌زان
زنجیره‌یه‌ك له فه‌رمووده هه‌ڵبه‌ستراو و لاوازه‌كان سه‌باره‌ت به مانگی ره‌مه‌زان
ئه‌م بابه‌ته باسكردنی چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی لاواز وهه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه خراونه‌ته ناو ئاینی موسڵمانانه‌وه وه به فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانی ئه‌زانن وكرداری پێ ده‌كه‌ن...دانه‌ر : عه‌بدولله خالید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
كتێبه‌كان
- ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانیئه‌م كتێبه، باشترین كتێبه له بواری ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌دا، چونكه رونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی تێدایه و باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه په‌یوه‌ندی به جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی هه‌بێت، دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه به‌رز شێخ موحه‌مه‌د ناسر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانیه ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : عه‌دنان بارام
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ته‌فسیری سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز له‌گه‌ڵ پاشكۆی كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێكی گرنگ بۆ ژیانی موسڵمانپه‌رتوكێكه: پێكهاتووه له گرنگترینی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه موسڵمان له‌ژیانییدا پێویستی پێیه‌تی، له قورئانی پیرۆز وته‌فسیر ولێكدانه‌وه‌ی قورئان وكۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك له فیقه وبیروباوه‌ڕی ئیسلامی و كاروكرده‌وه چاكه‌كان وهه‌ندێك شتی تر، خۆشه‌وستان ئه‌م په‌رتووكه ده‌كرێت به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شی یه‌كه‌م: پێكهاتووه له سێ جوزئی كۆتای قورئانی پیرۆز وته‌فسیره‌كه‌ی كه له كتێبی (زبدة التفسیر) شێخ محمد الاشقره‌وه وه‌رگیراوه . به‌شی دووه‌میش : پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵه ئه‌حكامێك كه موسڵمان پێویستی پێی ده‌بێت له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕ كه بریتیه له (49) چل ونۆ پرسیار و وه‌ڵام، له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی دڵ و گفتۆگۆیه‌كی هێمنانه له‌سه‌ر یه‌كخواپه‌رستی، به‌شێكی تری بریتیه له ئه‌ركان وئه‌حكامه‌كانی ئیسلام وه‌ك ( شایه‌تومان و پاكوخاوێنی – الطهارة- و نوێژ و ڕۆژوو زه‌كات و حه‌ج) له‌گه‌ڵ چه‌ند فه‌وائد وسوودێكی جیا جیا له ڕوقیه‌ی شه‌رعی و نزا وپاڕانه‌وه و ئه‌ذكار و وویرده‌كانی به‌یانیان وئێواران و هه‌شتاودوو فه‌زیله وحه‌فتا كاری خراپ كه ڕێگریان لێكراوه له ئیسلامدا، كۆتاییه‌كه‌شی پێكهاتووه له گه‌شتی نه‌مری و هه‌تا هه‌تایی وچۆنیه‌تی ده‌ست نوێژگرتن ونوێژكردن به وێنه‌وه.
دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له زانایان
وه‌رگێڕان : حاجی ئومێد چروستانی
له بڵاوكراوه‌كان : http://www.tafseer.info
- تێڕوانینی حه‌رام ( النظر )ئه‌م بابه‌ته له نوسینی مامۆستا فه‌ریدون موحه‌ممه‌ده، باسی تێڕوانین حه‌رام ده‌كات ... له‌ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی ئه‌و ئاره‌زووه‌ی كه بانگهێشتت ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو كارێكی خراپ وناشیرین و قێزه‌ون، هه‌ر له(به‌گوێ كردنی شه‌یتان ونیگایی حه‌رام وڕوانین بۆ ئافره‌ت وئه‌نجامدانی كرده‌وه به‌دڕه‌وشتی یه‌كان)و شوێن كه‌وتنی ئه‌و ئاره‌زوه‌ی له‌مڕۆی به جیهانی بووندا...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- تاك و حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدائه‌م په‌رتوكه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه ده‌رباره‌ی فه‌رمانڕه‌وایی و جێگای تاك تێیدا له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه، وه له سێ به‌ش پێك دێیت: یه‌كه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی حكومه‌ت له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا. دووه‌م: روونكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی قانونی تاك له حكومه‌تدا له روانگه‌ی مافه‌كانیه‌وه كه پێویستهی تیایدا به‌شدار بێت. سێهه‌م: كۆمه‌ڵه مافێكی حكومه‌ت له‌سه‌ر تاكه‌كاندا.
دانه‌ر : عه‌بدولكه‌ریم زه‌یدان
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com
- حوكمی یادی مه‌ولود خوێندنه‌وه وئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ی له دایك بوونی باشترین پێغه‌مبه‌ران صلى الله عليه وسلمئه‌م كتێبه له هه‌شت به‌ند پێك دێیت، كه ئه‌مانه‌ن: به‌ندى یه‌كه‌م:ده‌رباره‌ى بیدعه... به‌ندى دووه‌م:شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت و وازهێنان له لاسایی كردنه‌وه‌ى بێ به‌ڵگه‌و كوێرانه... به‌ندى سێیه‌م: حوكمي ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم... به‌ندى چواره‌م: شوبهه‌ى ئه‌وانه‌ى كه ئاهه‌نگ گێرِان به دروست داده‌نێنن... به‌ندى پێنجه‌م: فه‌تواى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ ده‌رباره‌ى ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له دایك بونى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم... به‌ندى شه‌شه‌م:رِاستكردنه‌وه‌ى بۆچونێكى هه‌ڵه... به‌ندى حه‌وته‌م: كتێبه‌كه‌ى پرِۆژه‌ى چراو چه‌ند سه‌رنجێك... به‌ندى هه‌شته‌م:حوكمى ئاهه‌نگ گێرِان به بۆنه‌ى له‌دایك بوونى عیسى علیه السلام...
دانه‌ر : عبد الغفور عبد الله صاڵح
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم - مامۆستا عه‌بدولله‌تیف - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












