قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی
هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی
ئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه له بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه، زۆر لایه‌نی گرنگی به خۆوه گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیار‌و ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له خۆی گرێداوه، كه تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له مسوڵمانانی شكاندووه و له هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه، جگه له‌وه ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێ‌ئاگا له خه‌ته پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه پاكه‌ی ئیسلامی له خۆگرتووه، كه له ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه، له‌وانه: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعا‌و پاڕانه‌وه له سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه له مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ 12. شه‌یتان كێ له خشته ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له خشته بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه؟ 16. له كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
كتێبه‌كان
- به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و گومانانه‌ی به‌رامبه‌ر به باڵاپۆشی ( حجاب ) ده‌كرێت‌خۆشه‌ویستان لێره وله‌وێ هه‌ندێك جار گوێ بیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌سانێكی گێل ونه‌فام، یان ناحه‌ز به ئاینی پیرۆزی ئیسلام كۆمه‌ڵێك گومان دروست ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به باڵاپۆشی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه باڵاپۆشن، و صه‌د تانه‌یان لێده‌ده‌ن جۆره‌ها ناو وناتۆره‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ن، جا ئێمه به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره هه‌وڵ ده‌ده‌ین ته‌واوی ئه‌و گومانانه بخه‌ینه ڕوو، پاشانیش وه‌ڵامی هه‌موویان بده‌ینه‌وه...
دانه‌ر : ئه‌سماء را‌شد ئه‌لرویشد
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- سووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكانسووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان زۆرن له‌وانه: ١- به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره... ٢- رزگار بوون له ڕه‌وشتی خراپ ... ٣- كات به فیڕۆ نه‌دان ... ٤- هاوكاری كردنی یه‌كتر له فه‌رمان به چاكه‌و نه‌هی كردن له خراپه...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- حوكمه‌كانی هه‌ردوو جه‌ژن له سوننه‌تی پاككراوه‌داجه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانیش دوو په‌رستن و دروشمی گه‌وره‌ی ئیسلامن، ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین به پێشه‌واو ته‌ماشای وهاوه‌ڵه‌كانی ( خوا لێیان ڕازی بێت ) بكه‌ین بزانین چۆن ئه‌و دوو په‌رستنه‌یان بۆ خوای گه‌وره جێ به‌جێ كردووه.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ڕوناكی یه‌كخواپه‌رستی و تاریكییه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ئه‌م كتێبه پوخته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی مانای یه‌كخواپه‌رستی و به‌ڵگه‌كانی و جۆره‌كانی و به‌روبومه‌كه‌ی، وه رونكردنه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی نه‌بوون و جێگر، وه هۆكاره‌كانی شیرك و جۆره‌كانی و به‌شه‌كانی و زه‌ره‌ره‌كانی و شوێنه‌واره‌كانی.
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- هه‌ندێك دوعای پڕ مه‌عنا و گشتگیر له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحداخوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه چه‌ند دوعاێیكی هه‌ڵبێژراوه له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا، پێویسته مرۆڤی موسڵمان دوعای پێ بكات له‌و كاتانه‌ی كه جێگای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دوعایه...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












