كوردی - سوره‌تی الهمزة - قورئانی پیرۆز

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الهمزة

اختر القاريء


كوردی

سوره‌تی الهمزة - تعداد آیات 9
وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ ( 1 ) الهمزة - الآية 1
هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت.
الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ ( 2 ) الهمزة - الآية 2
ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشه‌، ڕه‌زیله‌و به‌خشنده نیه‌).
يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ ( 3 ) الهمزة - الآية 3
واده‌زانێت به‌ڕاستی که ماڵ و سامانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی و نه‌مریی بۆی؟
كَلَّا ۖ لَيُنبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ ( 4 ) الهمزة - الآية 4
نه‌خێر سوێند به‌خوا به سووکی و ڕیسوایی فڕێ ده‌درێته ناو (حطمة) وه‌.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ ( 5 ) الهمزة - الآية 5
جا تۆ چووزانی (حطمة) چیه‌؟
نَارُ اللَّهِ الْمُوقَدَةُ ( 6 ) الهمزة - الآية 6
بریتی یه له ئاگری داگیرساوو بڵێسه‌داری خوا.
الَّتِي تَطَّلِعُ عَلَى الْأَفْئِدَةِ ( 7 ) الهمزة - الآية 7
ئه‌و ئاگره‌ی ڕوو ده‌کاته ناو جه‌رگه‌ی دڵ و ده‌روونه‌کان (که مه‌ڵبه‌ندی کوفرو خوانه‌ناسی و ڕه‌زیلی یه‌)
إِنَّهَا عَلَيْهِم مُّؤْصَدَةٌ ( 8 ) الهمزة - الآية 8
بێگومان ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه له شوێنێکدایه که سه‌رگیراوو ده‌رگا داخراوه له‌سه‌ریان (ڕێگه‌ی قوتار بوونی نیه‌).
فِي عَمَدٍ مُّمَدَّدَةٍ ( 9 ) الهمزة - الآية 9
(خوا نه‌ناسان له‌وێ) له‌ناو چه‌ند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت).

كتێبه‌كان

  • لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه‌ وه‌كو پێناسه‌مان كردووه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه‌، چونكه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه‌، كه‌ هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌ربگیردرێت باشتره‌. بۆیه‌ پشت به‌ خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به‌ نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه‌.

    دانه‌ر : ئیحسان بورهان الدین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/354718

    تحميل :لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري )

  • كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێتئه‌م بابه‌ته‌ باسی سیفاتی ئه‌وانه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت ده‌كات.

    دانه‌ر : ئه‌بو به‌كر ئه‌حمه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/379024

    تحميل :كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌ردگار خۆشیانی ده‌وێت

  • سووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكانسووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان زۆرن له‌وانه‌: ١- به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌... ٢- رزگار بوون له‌ ڕه‌وشتی خراپ ... ٣- كات به فیڕۆ نه‌دان ... ٤- هاوكاری كردنی یه‌كتر له‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هی كردن له‌ خراپه‌...‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/207320

    تحميل :سووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان

  • دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕیه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه‌ بڵاوه‌ له‌ نێو موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ بریتیه‌ له‌ دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕ ، بۆیه‌ توشی دڵ ڕه‌قی و هه‌ست نه‌كردن به‌ تامی گوێڕایه‌ڵی و به‌ ئاسانی ده‌كه‌ونه‌ ناو تاوانه‌وه‌ .

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/143663

    تحميل :دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕ

  • چۆن ته‌وبه‌ بكه‌م؟ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره پێی ناخۆشه‌، بۆ ئه‌و ‌ شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی خۆشه‌.

    دانه‌ر : مامۆستا عه‌لی خان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/184829

    تحميل :چۆن ته‌وبه‌ بكه‌م؟