قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی

  • سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی

    ئه‌مه‌ كتێبی " سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی " یه‌، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ الاسلامه‌ ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ئه‌م كتێبه گرنگه‌ دانه‌ره‌كه‌ی پشتی به‌ستوه‌ به‌ قورئان و سوننه‌ت و قه‌واعیدی شه‌رعی و عیلمه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌ كاتی دانانی... وه‌ ئه‌م كتێبه‌ باسی واجیبی به‌رپرسان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستیان دان، هه‌روه‌ها باسی لێپرسراویه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی... ‌

    دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/233598

    تحميل :سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی

كتێبه‌كان

  • هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌یئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه‌ هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه‌ له‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه‌، زۆر لایه‌نی گرنگی به‌ خۆوه‌ گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیارو ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له‌ خۆی گرێداوه‌، كه‌ تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له‌ مسوڵمانانی شكاندووه‌ و له‌ هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه‌، جگه‌ له‌وه‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێئاگا له‌ خه‌ته‌ پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه‌ پاكه‌ی ئیسلامی له‌ خۆگرتووه‌، كه‌ له‌ ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه‌، له‌وانه‌: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له‌ مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌ سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه‌ له‌ مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه‌ 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ‌ 12. شه‌یتان كێ له‌ خشته‌ ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له‌ دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له‌ خشته‌ بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه‌؟ 16. له‌ كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..

    دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/263846

    تحميل :هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی

  • ماڵئاوا ئه‌ی پاڵه‌وانخۆشه‌ویستان: ئێمه‌ ئه‌مڕۆ باسی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ ده‌كه‌ین...ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌می ئه‌م دینه‌یان هه‌ڵگرتبوو... ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكی چاكه‌كارن له‌ نێو كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێكی خراپه‌كاردا...ئه‌وانه‌ پیاو وئافره‌تانن...ئه‌وان راستیان كرد له‌و په‌یمانه‌ی به‌ خوایان دابوو...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/341976

    تحميل :ماڵئاوا ئه‌ی پاڵه‌وان

  • حوكمه‌كانی هه‌ردوو جه‌ژن له‌ سوننه‌تی پاككراوه‌داجه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربانیش دوو په‌رستن و دروشمی گه‌وره‌ی ئیسلامن، ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) بكه‌ین به‌ پێشه‌واو ته‌ماشای وهاوه‌ڵه‌كانی ( خوا لێیان ڕازی بێت ) بكه‌ین بزانین چۆن ئه‌و دوو په‌رستنه‌یان بۆ خوای گه‌وره‌ جێ به‌جێ كردووه‌.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/178367

    تحميل :حوكمه‌كانی هه‌ردوو جه‌ژن له‌ سوننه‌تی پاككراوه‌دا

  • ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌یدانه‌ری ئه‌م كتێبه‌ باسی ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌ویش به‌باسكردنی ژیانی ئیمام بوخاری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ، پاشان به‌ پێناسه‌كردنی سه‌حیحی بوخاری وشروحه‌كانی وهه‌وڵ وجهودی زانایانی ئیسلام له‌سه‌ری...

    دانه‌ر : عه‌بده‌لموحسن كوری حه‌مه‌د ئه‌لعه‌باد ئه‌لبه‌در

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/234651

    تحميل :ئیمامی بوخاری و سه‌حیحه‌كه‌ی

  • له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت؟ئه‌م نوسراوه‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌ له‌ فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، وه‌ له‌ وته‌ی زانایان و دانایان سه‌باره‌ت به‌ هاندان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوری و براده‌ری صاڵح و چاك، وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ووریا كردنه‌وه‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ هاوڕی و براده‌ری خراپ، له‌گه‌ڵ ڕوون كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و شوێنه‌واری ئه‌م و ئه‌ویش.

    دانه‌ر : عه‌بدولله عه‌لی ئه‌لجعه‌یش

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/168216

    تحميل :له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت؟