قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » ڕێبه‌ری حاجی وعومره‌كارو ميوانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

  • ڕێبه‌ری حاجی وعومره‌كارو ميوانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

    ده‌سته‌ی هوشیاری ئیسلامی له‌حه‌ج به‌خته‌وه‌ره‌ كه‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌ پێشكه‌ش به‌ حاجیانی ماڵی خوا بكات كه‌ بریتیه‌ له‌ ساده‌ و سانا ترین و پوخته‌ ترین حوكمه‌كانی حه‌ج و عومره‌.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : ئه‌حمه‌د میرزا رۆسته‌می

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : هه‌یئه‌ی وشیاركردنوه‌ی ئیسلامی له‌ حه‌ج

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/371288

    تحميل :ڕێبه‌ری حاجی وعومره‌كارو ميوانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

كتێبه‌كان

  • حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به‌ یه‌كێك له‌ جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه‌ بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له‌ (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه‌ و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه‌ له‌ چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه‌ بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه‌ و خورافیاتی له‌ پشته‌وه‌یه‌ كه‌ لای رِۆمانه‌كان و میراتگره‌ گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه‌...

    دانه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/192670

    تحميل :حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )

  • ڕوناكی یه‌كخواپه‌رستی و تاریكییه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ئه‌م كتێبه‌ پوخته‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی مانای یه‌كخواپه‌رستی و به‌ڵگه‌كانی و جۆره‌كانی و به‌روبومه‌كه‌ی، وه‌ رونكردنه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی نه‌بوون و جێگر، وه‌ هۆكاره‌كانی شیرك و جۆره‌كانی و به‌شه‌كانی و زه‌ره‌ره‌كانی و شوێنه‌واره‌كانی.

    دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/168010

    تحميل :ڕوناكی یه‌كخواپه‌رستی و تاریكییه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌

  • هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌یئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه‌ هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه‌ له‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه‌، زۆر لایه‌نی گرنگی به‌ خۆوه‌ گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیارو ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له‌ خۆی گرێداوه‌، كه‌ تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له‌ مسوڵمانانی شكاندووه‌ و له‌ هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه‌، جگه‌ له‌وه‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێئاگا له‌ خه‌ته‌ پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه‌ پاكه‌ی ئیسلامی له‌ خۆگرتووه‌، كه‌ له‌ ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه‌، له‌وانه‌: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له‌ مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌ سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه‌ له‌ مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه‌ 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ‌ 12. شه‌یتان كێ له‌ خشته‌ ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له‌ دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له‌ خشته‌ بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه‌؟ 16. له‌ كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..

    دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/263846

    تحميل :هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی

  • ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ قورئان و فه‌رمووده‌كاندابێ گومان خوێندن و زانینی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم یه‌كێكه‌ له‌و پێویستیانه‌ی كه‌ ده‌بێت موسڵمان بیزانێت،چونكه‌ فێربوونی ئه‌م سوودانه‌ی ده‌بێت: ١- فێربوونی به‌ندایه‌تی وچه‌سپاندنی بۆ خوای گه‌وره‌... ٢- هه‌ر له‌ سیره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم مرۆڤێكی ئاسایی بووه‌... ٣- ناسینی مامۆستا ونمونه‌ی پێشه‌وامان....

    دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د مه‌لا فایق

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی ئیمان وه‌ن http://www.iman1.com

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/245810

    تحميل :ژیانی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ قورئان و فه‌رمووده‌كاندا

  • زاناترین ئافره‌تی دونیاله‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه‌ ره‌زای خوای لێ بێت كه‌ ابن كه‌سیر باسی كردوه‌: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه‌ هێنایانی، ته‌نها عائیشه‌ نه‌بێت كه‌ كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌ فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده‌ خێزانی خۆی. ٣- عائیشه‌ خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ ماڵی عائیشه‌ وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه‌ زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به‌ پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/152559

    تحميل :زاناترین ئافره‌تی دونیا