قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی المرسلات
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی المرسلات - تعداد آیات 50
وَالْمُرْسَلَاتِ عُرْفًا ( 1 )
سوێند به‌و فریشتانه‌ی به‌کاری چاك و دروست و فه‌رمانبه‌رداریی هه‌ڵده‌ستن یه‌ك له‌دوای یه‌ك.
فَالْعَاصِفَاتِ عَصْفًا ( 2 )
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌گورج و گۆڵی و خێرایی فه‌رمانه‌کانی خوا به‌جێ ده‌هێنن، یاخود به‌و بایانه‌ی هه‌ڵده‌که‌ن و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان کاول ده‌که‌ن.
وَالنَّاشِرَاتِ نَشْرًا ( 3 )
به‌و فریشتانه‌ش که هه‌ور بڵاو ده‌که‌نه‌وه، یاخود هه‌موو شتێکی کۆ بڵاوه پێ ده‌که‌ن.
فَالْمُلْقِيَاتِ ذِكْرًا ( 5 )
به‌و فریشتانه‌ش که په‌یامی خوا ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی و له خزمه‌تی جوبره‌ئیلدا قورئانیان ده‌گه‌یاند.
وَإِذَا الْجِبَالُ نُسِفَتْ ( 10 )
کاتێك کێوه‌کان هه‌ڵده‌کێنرێن و له‌جێی خۆیان نامێنن و وردوخاش ده‌بن.
وَإِذَا الرُّسُلُ أُقِّتَتْ ( 11 )
هه‌روه‌ها کاتێك دێت پێغه‌مبه‌ران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ داده‌نرێت (ڕووبه‌ڕوی قه‌ومه‌کانیان ده‌کرێنه‌وه).
وَمَا أَدْرَاكَ مَا يَوْمُ الْفَصْلِ ( 14 )
جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگایی چ ڕۆژێکی سه‌خت و دژواره.
وَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ ( 15 )
هاوارو ئاهو ناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بوو.
أَلَمْ نَخْلُقكُّم مِّن مَّاءٍ مَّهِينٍ ( 20 )
ئه‌ی ئه‌وه بۆ سه‌رنج ناده‌ن، ئایا ئێوه‌مان له ئاوێکی بێ نرخ دروست نه‌کردووه؟!
فَقَدَرْنَا فَنِعْمَ الْقَادِرُونَ ( 23 )
ئینجا ئێمه ده‌سه‌ڵاتدار بووین به‌سه‌ر ئه‌واندا، ئای چ ده‌سه‌ڵاتدارێکی چاکین.
وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ شَامِخَاتٍ وَأَسْقَيْنَاكُم مَّاءً فُرَاتًا ( 27 )
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆی زه‌وی کێوی لوطکه بڵندمان دامه‌زراندووه‌و ئاوی سازگارمان پێشکه‌ش نه‌کردوون بۆ خواردنه‌وه؟!
انطَلِقُوا إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِ تُكَذِّبُونَ ( 29 )
ده‌ی که‌واته ئه‌ی خوانه‌ناسان هه‌ستن و ڕاکه‌ن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌درۆتان ده‌زانی.
انطَلِقُوا إِلَىٰ ظِلٍّ ذِي ثَلَاثِ شُعَبٍ ( 30 )
ڕاکه‌ن؛ ده‌رچن بۆ سێبه‌ری ئه‌و دوو که‌ڵه سێ بڕگه‌یه.
لَّا ظَلِيلٍ وَلَا يُغْنِي مِنَ اللَّهَبِ ( 31 )
نه سێبه‌ره (تا له سایه‌یدا بحه‌وێته‌وه) نه له بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌تانپارێزێت.
إِنَّهَا تَرْمِي بِشَرَرٍ كَالْقَصْرِ ( 32 )
به‌ڕاستی ئه‌و ئاگره بڵێسه‌یه‌ك فڕێ ده‌دات وه‌ك کۆشك و ته‌لارێکی گه‌وره، مه‌زنه.
هَٰذَا يَوْمُ لَا يَنطِقُونَ ( 35 )
ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و ڕۆژه‌یه که قسه‌یان نه‌ماوه‌و ورته‌یان لێ نایه‌ت.
هَٰذَا يَوْمُ الْفَصْلِ ۖ جَمَعْنَاكُمْ وَالْأَوَّلِينَ ( 38 )
ئه‌مه ئیتر ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، ئێوه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌کانی پێشوودا کۆکردۆته‌وه.
فَإِن كَانَ لَكُمْ كَيْدٌ فَكِيدُونِ ( 39 )
جا ئه‌گه‌ر ده‌توانن نه‌خشه‌یه‌ك، فێڵێك ئه‌نجام بده‌ن دژی من ئه‌نجامی بده‌ن.
إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي ظِلَالٍ وَعُيُونٍ ( 41 )
له‌ولاشه‌وه به‌ڕاستی دیندارو پارێزکاران، وان له ژێر سێبه‌ردا، له پاڵ کانیاوو تاڤگه‌کاندا.
وَفَوَاكِهَ مِمَّا يَشْتَهُونَ ( 42 )
له هه‌ر جۆره میوه‌یه‌ك که ئاره‌زووی بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه‌و پێشکه‌شیان ده‌کرێت.
كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ( 43 )
پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه، نۆشتان بێت له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِي الْمُحْسِنِينَ ( 44 )
بێگومان ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه.
كُلُوا وَتَمَتَّعُوا قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجْرِمُونَ ( 46 )
ئێوه‌ش ئه‌ی خوانه‌ناسان، له دنیادا بخۆن و که‌مێك ڕابوێرن، به‌ڕاستی ئێوه تاوانبار‌و تاوانکارن.
كتێبه‌كان
- له زانسته‌كانی قورئان ( پێناسه‌ی قورئان )ئه‌م بابه‌ته باسی گرنگی زانست ده‌كات، هه‌روه‌ها پێناسه‌ی قورئان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ناسینی ناوه‌كانی و سیفه‌ته‌كانی به به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و فه‌رموده.
دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com
- چاره‌سه‌ر به دوعا ( الرُّقى ) له قورئان و سوننه‌تدابێ گومان چاره‌سه‌ر به قورئانی پیرۆز وبه‌و فه‌رمودانه‌ی كه له پێغه‌مبه‌ره‌وه صلى الله عليه وسلم هاتوه له باره‌ی دوعا خوێندن به‌سه‌ر نه‌خۆشدا چاره‌سه‌رێكی به‌سوود وشیفاده‌رێكی ته‌واوه... وه قورئان چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه بۆ هه‌موو ده‌ردێكی دڵ و لاشه ودونیا وقیامه‌ت... وه هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ر كردن به‌و دوعایانه‌ی له پێغه‌مبه‌روه صلى الله عليه وسلم وارید بووه له چاكترین ده‌رمانه... به‌ڕێزان: ئه‌م بابه‌ته له سایتی تایبه‌تی به‌ڕێز حه‌مزه به‌رزنجی وه‌رگیراوه، ئومێده‌وارین سوودی لێ وه‌رگرن...
دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : حه‌مزه به‌رزنجی
- ١٠٠ ئامۆژگاری بۆ گه‌نجانبرای گه‌نجم: له پێغه‌مبه‌ره‌وه ـ صلى الله عليه وسلم ـ ئامۆژگاری كراوین به خوڕه‌شت و سونه‌ت و فه‌رموده‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی سودیان لێ وه‌ربگرین و جێ به‌جیان بكه‌ین، تاوه‌كو پێكه‌وه بتوانین كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و خۆش‌ویست بنیات بنێین.
- كاغه‌زه بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیانكاغه‌زه بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.
دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- پاراستنی ته‌نها خواپه‌رستیپاراستنی ته‌نها خواپه‌رستی:ئه‌م نامانه‌و گشت ئه‌و كێشه و ته‌نگه‌شانه كه شێخ ابن باز ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت نوسیونی ، كه په‌یوه‌ندن به یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره و واجب بوون له‌سه‌ر به‌نده‌كان، وه ئاگادار كردنه‌وه له هاوه‌به‌شی په‌یدا كردنی گه‌وره و بچوك...
دانه‌ر : شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن باز
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












