كوردی - سوره‌تی المسد - قورئانی پیرۆز

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی المسد

اختر القاريء


كوردی

سوره‌تی المسد - تعداد آیات 5
تَبَّتْ يَدَا أَبِي لَهَبٍ وَتَبَّ ( 1 ) المسد - الآية 1
ده‌سته‌کانی بشکێت ئه‌بو له‌هه‌بو ڕسوا بێت، ئاشکرایه که هه‌ر ڕاسوایش ده‌بێت و‎ (له‌ناو ده‌چێت).
مَا أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُ وَمَا كَسَبَ ( 2 ) المسد - الآية 2
ماڵ و دارای و ئه‌و شتانه‌ی که به ده‌ستی هێناوه‌، فریای نه‌که‌وت.
سَيَصْلَىٰ نَارًا ذَاتَ لَهَبٍ ( 3 ) المسد - الآية 3
له ئاینده‌دا ده‌خرێته ناو ئاگرێکی بڵێسه‌داره‌وه‌.
وَامْرَأَتُهُ حَمَّالَةَ الْحَطَبِ ( 4 ) المسد - الآية 4
هه‌روه‌ها ژنه‌که‌شی که هه‌میشه هه‌ڵگری کۆڵه داره و (ئازاری پێغه‌مبه‌ر ده‌دات).
فِي جِيدِهَا حَبْلٌ مِّن مَّسَدٍ ( 5 ) المسد - الآية 5
هه‌میشه گوریسێکی چنراو له پوشی خورما له گه‌ردنیایه‌تی (له قیامه‌تیش دا زنجیری ئاسن ده‌کرێته گه‌ردنی).

كتێبه‌كان

  • ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلامڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌و كتێبانه‌ی كه‌ باسی بیروباوه‌ڕ ده‌كات، وه‌ به‌ڕێز محمد الطیب الأنصاري‌ المدني‌ به‌شێوه‌ی پرسیار ووه‌ڵام ڕێكیخستوه‌...

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : صڵاح فائیق مه‌ردان

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/261758

    تحميل :ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلامڕوونكردنه‌وه‌ی‌ سێ‌ بنچینه‌كه‌ی‌ ئیسلام

  • غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره‌ خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵدانه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه‌ باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له‌ پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه‌ كه‌ رێگری ده‌كه‌ن له‌ غه‌یبه‌ت كردن وه‌ هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه‌ كه‌ غه‌یبه‌تی تیدا دروسته‌.

    دانه‌ر : حوسه‌ین ئه‌لعوایشه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/90438

    تحميل :غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره‌ خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ

  • حه‌قیقه‌تی لا إله إلا اللهئه‌م نامیلكه‌یه‌ باس له‌ گه‌وره‌ترین و گرنگترین بابه‌ت ده‌كات كه‌ بریتییه‌ له‌ وته‌ی مه‌زنی (لا إله إلا الله)، پێگه‌ی ئه‌م وته‌یه‌، فه‌زڵی، پایه‌كانی، مه‌رجه‌كانی، شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی، چ كاتێك سوودی ده‌بێت بۆ بێژه‌ره‌كه‌ی و چ كاتێكیش سوودی بۆی نابێت.

    دانه‌ر : شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : خدر نه‌ژاد كوردستانی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/151949

    تحميل :حه‌قیقه‌تی لا إله إلا الله

  • زنجیره‌یه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراو و لاوازه‌كان سه‌باره‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زانئه‌م بابه‌ته‌ باسكردنی چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی لاواز وهه‌ڵبه‌ستراوه‌ به‌ده‌م پێغه‌مبه‌ری خواوه‌ صلى الله عليه وسلم سه‌باره‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز كه‌ خراونه‌ته‌ ناو ئاینی موسڵمانانه‌وه وه‌ به‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمانی ئه‌زانن وكرداری پێ ده‌كه‌ن...‌

    دانه‌ر : عه‌بدولله خالید

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/232729

    تحميل :زنجیره‌یه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراو و لاوازه‌كان سه‌باره‌ت به‌ مانگی ره‌مه‌زان

  • له‌ زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي )ئه‌م بابه‌ته‌ باسی چه‌ند شتێك ده‌كات له‌وانه‌: مانای سرووش ـ الوحی ـ له‌ زمانی عه‌ره‌بی و زاراوه‌ی شه‌رعدا و چۆنیه‌تی ( وه‌حی ) خوای گه‌وره‌ بۆ پێغه‌مبه‌ران و چۆنیه‌تی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای له‌سه‌ر بێت.

    دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/100515

    تحميل :له‌ زانسته‌كانی قورئان ( سرووش ـ الوحي )