كوردی - سوره‌تی الماعون - قورئانی پیرۆز

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الماعون

اختر القاريء


كوردی

سوره‌تی الماعون - تعداد آیات 7
أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ ( 1 ) الماعون - الآية 1
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌و که‌سه‌ی ئاینی خوا به درۆ ده‌زانێت؟!
فَذَٰلِكَ الَّذِي يَدُعُّ الْيَتِيمَ ( 2 ) الماعون - الآية 2
که‌وابوو ئه‌و جۆره که‌سه ئه‌وه‌یه که پاڵ به هه‌تیوه‌وه ده‌نێت و پیایدا هه‌ڵده‌شاخێت.
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ الْمِسْكِينِ ( 3 ) الماعون - الآية 3
هانی که‌سیش نادات تا خواردن و خۆراك ببه‌خشێت به هه‌ژارو نه‌داران.
فَوَيْلٌ لِّلْمُصَلِّينَ ( 4 ) الماعون - الآية 4
جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌رانێك...
الَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ ( 5 ) الماعون - الآية 5
ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن...
الَّذِينَ هُمْ يُرَاءُونَ ( 6 ) الماعون - الآية 6
ئه‌وانه‌ی که ڕیا بازن و به ڕووکه‌ش نوێژ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن و (ئیمانداران بخه‌ڵه‌تێنن).
وَيَمْنَعُونَ الْمَاعُونَ ( 7 ) الماعون - الآية 7
(هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ) قه‌ده‌غه کردنی هه‌موو چاکه‌‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کی و هاوکاریه‌ك.

كتێبه‌كان

  • پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵمانداله‌ میانه‌ی ئه‌م باسه‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌دا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ باسی پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵماندا، به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ له‌ روانگه‌ی قورئان و فه‌رموده‌و ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم ) و هاوه‌ڵانی و زانایانی پێشین و واقیعی كۆمه‌ڵگا، له‌ چه‌ند به‌شێكدا به‌كورتی به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه‌و بابه‌تیانه‌ له‌م بابه‌ته‌ ده‌دوێین.

    دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/351232

    تحميل :پایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵمانداپایه‌ی حه‌یا و شـه‌رم له‌ ژیانی مسوڵماندا

  • سووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكانسووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان زۆرن له‌وانه‌: ١- به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستی خوای گه‌وره‌... ٢- رزگار بوون له‌ ڕه‌وشتی خراپ ... ٣- كات به فیڕۆ نه‌دان ... ٤- هاوكاری كردنی یه‌كتر له‌ فه‌رمان به‌ چاكه‌و نه‌هی كردن له‌ خراپه‌...‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/207320

    تحميل :سووده‌كانی هاوڕێیه‌تی پیاوچاكان

  • ژیاننامه‌ی ئیمامي شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـره‌بیعی كوری سوله‌یمان فه‌رموی: ئیمامی شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت _ له‌ پاش نوێژی به‌یانی داده‌نیشت ، ئه‌هلی قورئان ده‌هاتن بۆ لای تا رۆژ هه‌ڵده‌هات ، پاشان ئه‌هلی حه‌دیس ده‌هاتن بۆ لای و پرسیاریان لێ ده‌كرد تا خۆر به‌رز ده‌بوو، پاشان ئه‌هلی زمانی عه‌ره‌بی و شیعر ده‌هاتن بۆ لای تا پێش نیوه‌رۆ، پاشان هه‌ڵده‌ستا و ده‌رۆشت ـ خوا لێی رازی بێت .

    دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/133137

    تحميل :ژیاننامه‌ی ئیمامي شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ

  • سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكیئه‌مه‌ كتێبی " سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی " یه‌، دانه‌ره‌كه‌ی شێخ الاسلامه‌ ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ به‌ڕێز عوسمان ئه‌حمه‌د وه‌رگێڕاوه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی، وه‌ ئه‌م كتێبه گرنگه‌ دانه‌ره‌كه‌ی پشتی به‌ستوه‌ به‌ قورئان و سوننه‌ت و قه‌واعیدی شه‌رعی و عیلمه‌ فراوانه‌كه‌ی له‌ كاتی دانانی... وه‌ ئه‌م كتێبه‌ باسی واجیبی به‌رپرسان ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ژێر ده‌ستیان دان، هه‌روه‌ها باسی لێپرسراویه‌تی خه‌ڵكیش ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌رپرسان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی... ‌

    دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/233598

    تحميل :سیاسه‌تی شه‌رعی له‌ چاككردنی به‌رپرسان و خه‌ڵكی

  • په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌ ئیسلام داوه‌رگێڕانی: ناصح ئیبراهیم سازانی ئه‌م بابه‌ته‌ باسی په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌كات له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام دا، خاوه‌نی ئه‌م كتێبه‌ به‌نرخه‌ چه‌نده‌ها نمونه‌ی هێنا‌وه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌ كردنی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم وهاوه‌ڵه‌كانی بۆ منداڵان.

    دانه‌ر : عه‌بدولله ناسح عه‌لوان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی تیشك http://www.tishkbooks.com

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/332475

    تحميل :په‌روه‌رده‌ی منداڵان له‌ ئیسلام دا