قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفاتحة
اختر القاريء
كوردی
سوره‌تی الفاتحة - تعداد آیات 7
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 1 )
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆز‌و به‌زه‌ییه).
الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ( 2 )
سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.
الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ ( 3 )
به‌خشنده‌ی میهره‌بان، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه).
مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ ( 4 )
خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).
إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ ( 5 )
خوایه، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).
اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ ( 6 )
خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه.
صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ ( 7 )
که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه)
كتێبه‌كان
- ٣٠ هۆكار بۆ چونه به‌هه‌شتله‌م بابه‌ته كۆمه‌ڵه ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه باسی ئه‌و كرده‌وانه ده‌كات كه ده‌بێته هۆی چونه به‌هه‌شت به فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.
- هه‌ندێك دوعای پڕ مه‌عنا و گشتگیر له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحداخوێنه‌ری به‌ڕێز: ئه‌مه چه‌ند دوعاێیكی هه‌ڵبێژراوه له قورئانی پیرۆز و فه‌رموده‌ی صه‌حیحدا، پێویسته مرۆڤی موسڵمان دوعای پێ بكات له‌و كاتانه‌ی كه جێگای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی دوعایه...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- خوشكی به‌ڕێزم بۆ كوێ ده‌چیت؟خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ماڵ وسامان له نێوان خۆشبه‌ختی و به‌دبه‌ختی مرۆڤداخوای گه‌وره منه‌ت ده‌كات به‌سه‌ر به‌نده‌كانیدا به‌وه‌ی كه ماڵ وسه‌ره‌وت وسامان ومناڵ ونه‌وه‌ی پێ به‌خشیون، بۆ ئه‌وه‌ی تاقیان بكاته‌وه له‌وه‌ی كه پێی عه‌طا كردوون، جا یان ده‌بێت به نــاز ونیعمه‌ت بۆ خــاوه‌نه‌كه‌ی، یان ( خوا په‌نامان بدات ) ده‌بێت به به‌ڵا وموصیبه‌ت بۆی...
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
- ئایا به دوای كارێكدا ده‌گه‌ڕێیت؟زۆربه‌ی خه‌ڵكی سوورن له‌سه‌ر كاركردن..وه‌پێشبڕكێی بۆ ده‌كه‌ن..هه‌ر كاتێك له جێگاێك بانگه‌واز بۆ ئه‌وه‌ی كه كرێكاریان ده‌وێ یان فه‌رمانبه‌ریان ده‌وێ...ئه‌وا ده‌بینین به هه‌زاران كه‌س پێشبڕكێی بۆ ده‌كه‌ن..به‌ڵام ده‌زانی شوێنكارێكی به‌تاڵ هه‌یه..كارێكی خوداییه..خوای گه‌وره بۆ هه‌موو جیهانی خستووه‌ته ڕوو...
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
پێداچوونه‌وه : صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم - پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org












