قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » زاناترین ئافره‌تی دونیا

  • زاناترین ئافره‌تی دونیا

    له‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی عائیشه‌ ره‌زای خوای لێ بێت كه‌ ابن كه‌سیر باسی كردوه‌: ١- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم هه‌موو خێزانه‌كانی بێ وه‌ژن بوون كه‌ هێنایانی، ته‌نها عائیشه‌ نه‌بێت كه‌ كچ بوو. ٢- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم به‌ فه‌رمانی خوا عائیشه‌ی كرده‌ خێزانی خۆی. ٣- عائیشه‌ خۆشه‌ویسترین خێزان بوو لای پێغه‌مبه‌ری خوا. ٤- پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم له‌ ماڵی عائیشه‌ وه‌فاتی كرد. ٥- عائیشه‌ زاناترین خێزانی پێغه‌مبه‌ر بوو صلى الله عليه وسلم، به‌ڵكو زاناترین ئافره‌تی ئومه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بوو به‌ پێی ڕاو بۆچونی ئه‌هلی عیلم.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/152559

    تحميل :زاناترین ئافره‌تی دونیا

كتێبه‌كان

  • هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌یئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان كه‌ هه‌م ئاماده‌كردنه‌و هه‌م نووسین و هه‌م وه‌رگێردراوه‌ له‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌كانی سایتی ده‌نگی ئیسلامه‌، زۆر لایه‌نی گرنگی به‌ خۆوه‌ گرتووه‌و وه‌ڵامگه‌لێكی زۆر پرسیارو ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر ته‌مومژی له‌ خۆی گرێداوه‌، كه‌ تاسه‌و تێنوێتی زۆرێك له‌ مسوڵمانانی شكاندووه‌ و له‌ هیزرو بیری ناحاڵیانی هه‌ڵپێچاوه‌و هه‌قیقه‌ت و ماهییه‌تی ئه‌م دینه‌ی وه‌ك خۆ نیشان داوه‌، جگه‌ له‌وه‌ ڕه‌واندنه‌وه‌ی زۆر دووكه‌ڵی ڕه‌شی نه‌فامی له‌سه‌ر ڕه‌فتارو گوفتاری خه‌ڵكێكی بێئاگا له‌ خه‌ته‌ پانه‌گه‌ی ئیسلام و هه‌قیقه‌ت و ڕاستییه‌تی ئه‌م ئایینه‌ پاكه‌ی ئیسلامی له‌ خۆگرتووه‌، كه‌ له‌ ژێرناونیشانی فێڵه‌كانی شه‌یتاندا ئاماژه‌م به‌ چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ داوه‌، له‌وانه‌: 1. هه‌قیقه‌تی شه‌یتان 2. مه‌سه‌له‌ی زیاره‌تی گۆڕه‌كان 3. مه‌سه‌له‌ی بوونی گۆڕ له‌ مزگه‌وه‌ته‌كان 4. مه‌سه‌له‌ی دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌ سه‌ر گۆڕه‌كان 5. حوكمی مۆسیقا 6. به‌ڵای وه‌سوه‌سه‌كان 7. سۆفیگه‌رێتی 8. پاڕانه‌وه‌ له‌ مردوو 9. نیكاحی ماره‌به‌جاش 10. نیكاحی سیغه‌ 11. ته‌ڵاقی سێبه‌سێ‌ 12. شه‌یتان كێ له‌ خشته‌ ده‌بات؟ 13. هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان له‌ دژایه‌تی كردن و فریودانی به‌نده‌كان 14. ده‌روازه‌ی له‌ خشته‌ بردنی به‌نده‌كان 15. چۆن ڕووبه‌ڕووی شه‌یتان ببینه‌وه‌؟ 16. له‌ كۆتاییدا: حیكمه‌تی فه‌راهه‌م (خلق) کردنی شه‌یتان..

    دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/263846

    تحميل :هه‌قیقه‌ت و فێڵه‌کانی شه‌یتان و چۆنیه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی

  • كاتى داهاتووكۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێكى رِاسته‌قینه‌یه‌ هانى مرۆڤ ده‌دات بۆ ته‌وبه‌ كردن و گه‌رِانه‌وه‌ بۆ لاى خوا .

    دانه‌ر : عه‌بدولمه‌لك ئه‌لقاسم

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : صڵاح الدین عه‌بدولكه‌ریم

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/294474

    تحميل :كاتى داهاتوو

  • ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزیئه‌م نووسراوه‌ی به‌رده‌ستتان ئاماژه‌ بۆ به‌گه‌ورتین و بێوێنه‌ترین گرۆی سه‌ر زه‌وی ئه‌كات, كه‌ بریتین له‌ئه‌ستێره‌ پرشنگداره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم), كه‌ له‌وێ‌ ڕۆژێوه‌ تاكوو ئێستا تیشكی خۆری نه‌پساوه‌یان هه‌موو دونیای گرتۆته‌وه‌.. ڕۆژ له‌ دوا ڕۆژو سات له‌ دوا سات پرشنگی خۆری جوامێریان بێ‌ وه‌ستان هه‌ر گڵپه‌ی دێ‌ و ناكوژێته‌وه‌!!

    دانه‌ر : هێمن عه‌بدولعه‌زیز

    پێداچوونه‌وه‌ : عه‌بدولله سابیر گه‌رمیانی

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/313808

    تحميل :ئه‌ستێره‌كانی ده‌وری پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و هه‌ڵوێستی ناحه‌زانی ڕافیزی

  • ڕوناكی نییه‌ت پاكی و تاریكییه‌كانی ویستی دونیا به‌ كاری دواڕۆژ له‌ ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدابابه‌تێكی پوخته‌ ده‌باره‌ی مانای خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌ و گرنگی وپله‌ی نییه‌ت پاكی، هه‌روه‌ها روونكردنه‌وه‌یه‌ ده‌رباره‌ی مه‌ترسی ڕوپامایی وجۆره‌كانی وبه‌شه‌كانی...

    دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/193240

    تحميل :ڕوناكی نییه‌ت پاكی و تاریكییه‌كانی ویستی دونیا به‌ كاری دواڕۆژ له‌ ژێر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌تدا

  • سێ بنچینه‌كه‌ی بیروباوه‌ڕ وبه‌ڵگه‌كانیانخوێنه‌ری به‌رِێز : ناوه‌رِۆكی ئه‌م كتێبه‌ بریتى یه له‌ هه‌ندێك زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر گرنگ سه‌باره‌ت به‌ (بیروباوه‌رِی رِاستی ئیسلام : بیروباوه‌رِی ئه‌هلی سوننه‌ و جه‌ماعه‌) كه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) پشترِاستكراونه‌ته‌وه‌...

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/249758

    تحميل :سێ بنچینه‌كه‌ی بیروباوه‌ڕ وبه‌ڵگه‌كانیان