كوردی - سوره‌تی الزلزلة

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الزلزلة

كوردی

سوره‌تی الزلزلة - تعداد آیات 8
إِذَا زُلْزِلَتِ الْأَرْضُ زِلْزَالَهَا ( 1 ) الزلزلة - الآية 1
کاتێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ الْأَرْضُ أَثْقَالَهَا ( 2 ) الزلزلة - الآية 2
هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه‌.
وَقَالَ الْإِنسَانُ مَا لَهَا ( 3 ) الزلزلة - الآية 3
(ئه‌و کاته‌) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته‌، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
يَوْمَئِذٍ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا ( 4 ) الزلزلة - الآية 4
له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه‌...
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا ( 5 ) الزلزلة - الآية 5
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
يَوْمَئِذٍ يَصْدُرُ النَّاسُ أَشْتَاتًا لِّيُرَوْا أَعْمَالَهُمْ ( 6 ) الزلزلة - الآية 6
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کارو کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه‌).
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ ( 7 ) الزلزلة - الآية 7
جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێرو چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه‌.
وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ ( 8 ) الزلزلة - الآية 8
ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه‌.

كتێبه‌كان

  • ٣٠ هۆكار بۆ چونه‌ به‌هه‌شتله‌م بابه‌ته‌ كۆمه‌ڵه‌ ئایه‌ت و فه‌رموده‌یه‌كی تێدایه‌ باسی ئه‌و كرده‌وانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی چونه‌ به‌هه‌شت به‌ فه‌زل و ره‌حمه‌تی خوا.

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/120404

    تحميل :٣٠ هۆكار بۆ چونه‌ به‌هه‌شت

  • ڕێبه‌ری حاجی وعومره‌كارو ميوانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمده‌سته‌ی هوشیاری ئیسلامی له‌حه‌ج به‌خته‌وه‌ره‌ كه‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌ پێشكه‌ش به‌ حاجیانی ماڵی خوا بكات كه‌ بریتیه‌ له‌ ساده‌ و سانا ترین و پوخته‌ ترین حوكمه‌كانی حه‌ج و عومره‌.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : ئه‌حمه‌د میرزا رۆسته‌می

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : هه‌یئه‌ی وشیاركردنوه‌ی ئیسلامی له‌ حه‌ج

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/371288

    تحميل :ڕێبه‌ری حاجی وعومره‌كارو ميوانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

  • مافه‌كانی ‌مرۆڤ لـــه‌ روانگـــه‌ی‌ ئیسلامـــه‌وه‌ئایینی‌ پیرۆزی ‌ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی ‌رۆژئاوا بێت و داكۆكی ‌له مافه‌كانی ‌مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی ‌نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده ‌سه‌ده ‌زیاتر داكۆكی ‌له‌ مافه‌كانی ‌مرۆڤ كردووه‌و رێزی ‌لێگرتووه‌.

    دانه‌ر : تاریق مه‌لا تاهیر

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/205246

    تحميل :مافه‌كانی ‌مرۆڤ لـــه‌ روانگـــه‌ی‌ ئیسلامـــه‌وه‌مافه‌كانی ‌مرۆڤ لـــه‌ روانگـــه‌ی‌ ئیسلامـــه‌وه‌

  • غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره‌ خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵدانه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌و ئایه‌ت و فه‌ر‌مودانه‌ی هێناون كه‌ باسی حه‌رام كردنی غه‌یبه‌ت ده‌كه‌ن، له‌ پاشان پێناسه‌ی غه‌یبه‌تی كردوه‌و باسی هۆیه‌كانی غه‌یبه‌ت كردن ئه‌و رێگا چارانه‌ی كردوه‌ كه‌ رێگری ده‌كه‌ن له‌ غه‌یبه‌ت كردن وه‌ هه‌روه‌ها باسی ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی كردوه‌ كه‌ غه‌یبه‌تی تیدا دروسته‌.

    دانه‌ر : حوسه‌ین ئه‌لعوایشه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/90438

    تحميل :غه‌یبه‌ت و شوێنه‌واره‌ خراپه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵ

  • له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت؟ئه‌م نوسراوه‌ چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كه‌ له‌ فه‌رموده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ، وه‌ له‌ وته‌ی زانایان و دانایان سه‌باره‌ت به‌ هاندان بۆ هه‌ڵبژاردنی هاوری و براده‌ری صاڵح و چاك، وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ووریا كردنه‌وه‌ و ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ هاوڕی و براده‌ری خراپ، له‌گه‌ڵ ڕوون كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م و شوێنه‌واری ئه‌م و ئه‌ویش.

    دانه‌ر : عه‌بدولله عه‌لی ئه‌لجعه‌یش

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/168216

    تحميل :له‌گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت؟

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share