قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی القدر
كوردی
سوره‌تی القدر - تعداد آیات 5
إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ( 1 )

ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ( 2 )

جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ( 3 )

شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ( 4 )

له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
سَلَامٌ هِيَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ ( 5 )

ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
كتێبه‌كان
- حه‌قیقه‌تی جه‌ژنی ڤالنتاین ( رۆژی خۆشه‌ویستی! )جه‌ژنی خۆشه‌ویستی به یه‌كێك له جه‌ژنه‌كانی رِۆمانه بتپه‌رسته‌كان داده‌نرێت و زیاد له (17) چه‌رخ له‌مه‌وپێش لای رِۆمانه‌كان بتپه‌رستی باوبووه و ئه‌و جه‌ژنه‌ش گوزارشت بووه له چه‌مكی بتپه‌رستی رِۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی (الحب الإلهی) ئه‌م بۆنه بتپه‌رستیه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه و خورافیاتی له پشته‌وه‌یه كه لای رِۆمانه‌كان و میراتگره گاوره‌كانیش هه‌ر به‌رده‌وام بووه...
دانه‌ر : ڕه‌وه‌ند عبدالله
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- ماڵئاوا ئه‌ی پاڵه‌وانخۆشه‌ویستان: ئێمه ئه‌مڕۆ باسی ئه‌و پاڵه‌وانانه ده‌كه‌ین...ئه‌وانه‌ی كه خه‌می ئه‌م دینه‌یان هه‌ڵگرتبوو... ئه‌وانه كۆمه‌ڵه كه‌سێكی چاكه‌كارن له نێو كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی خراپه‌كاردا...ئه‌وانه پیاو وئافره‌تانن...ئه‌وان راستیان كرد له‌و په‌یمانه‌ی به خوایان دابوو...
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
- كتێبی جیهاد وسیاسه‌ی شه‌رعیئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی به‌رگی بیست و هه‌شته‌م ( كتێبی جیهاد و سیاسه‌ی شه‌رعی ) له ( مجموع الفتاوى ) ی زانای پایه به‌رز، شێخ ئه‌لئیسلام ابن ته‌یمیه ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .
دانه‌ر : شێخ الاسلام ابن ته‌یمیه
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی
- چۆنیه‌تی قوربانی كردن له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا صلى الله عليه وسلمقوربانی كردن یه‌كێكه له دروشمه گه‌وره و پاداشت زۆره‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، موسڵمانان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ڕه‌وا بوونی و ، پێغه‌مبه‌ری خوا لى الله عليه وسلم به‌رده‌وام بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی له ژیانی خۆیدا.وه سوننه‌تێكی موئه‌كه‌ده و له پاش نوێژی جه‌ژنی قورباندا ده‌ستی پێ ده‌كات...
دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- زه‌كاتی ماڵی بازرگانیزه‌كات مافی خوایه له ماڵ وساماندا بۆ شایسته‌كانی ودووه‌مین پایه‌ی سه‌ره‌كی ئیسلامیشه دوای نوێژ له چوار فه‌رزه‌كانی ئیسلام. له (٨٢) ئایه‌تدا هاوشان له‌گه‌ڵ نوێژدا باسكراوه له قورئاندا. وه هه‌رشتێك جگه له ئاڵتون وزیو له كه‌ل وپه‌ل وهه‌موو بابه‌تێك شیاو بێت بۆ بازرگانی وه‌كو : ئامڕاز وجل وبه‌رگ وخشڵ وئاژه‌ڵ وزه‌وی وخانوو...پێی ده‌وترێت ( عروض التجاره ) .
دانه‌ر : ئیحسان بورهان ا‌لدین
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز