كوردی - سوره‌تی الشرح

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الشرح

كوردی

سوره‌تی الشرح - تعداد آیات 8
أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ ( 1 ) الشرح - الآية 1
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و ده‌روون و سینه‌مان گوشادو ئاسووده نه‌کردیت؟!
وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ ( 2 ) الشرح - الآية 2
ئایا باری گرانمان له‌سه‌ر شانی تۆ لانه‌برد؟!
الَّذِي أَنقَضَ ظَهْرَكَ ( 3 ) الشرح - الآية 3
ئه‌وه‌ی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟!
وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ ( 4 ) الشرح - الآية 4
ناوو ناوبانگی تۆمان به‌رزو بڵند نه‌کرده‌وه (له شایه‌تماندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی ئێمه‌دا ناوت ده‌برێت، ناوت له‌سه‌ر زاری فریشته و په‌ری و گرۆی ئاده‌میزاده‌).
فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا ( 5 ) الشرح - الآية 5
به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت.
إِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا ( 6 ) الشرح - الآية 6
بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت.
فَإِذَا فَرَغْتَ فَانصَبْ ( 7 ) الشرح - الآية 7
جا کاتێك له‌کارێکی خێر ده‌بیته‌وه‌، خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه‌.
وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَارْغَب ( 8 ) الشرح - الآية 8
با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، به‌رده‌وام خه‌ڵکیش هان بده تا په‌روه‌ردگارت بناسن و له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا بن.

كتێبه‌كان

  • حه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كانله‌م نامێلكه‌یه‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز ژماره‌یه‌ك له‌ حه‌رامه‌ فه‌رامۆشكراوه‌كان ده‌بینێت كه‌ حه‌رام بونیان جێگر بوه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی قورئان سوننه‌ت، وه‌ ئه‌م قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت له‌ لایه‌ن زۆرێك له‌ موسڵمانان ، خوا په‌نامان بدات.

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د صاڵح المنجد

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : رۆژان ڕه‌ئوف

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/173055

    تحميل :حه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كانحه‌رامه ‌فه‌رامۆشكراوه‌كان

  • هه‌ڵه‌ باوه‌كان ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه‌وه‌رگێڕانی:ئه‌حمه‌د میرزا ڕۆسته‌می ی ژێرو ئه‌م كتێبه‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ دانه‌ره‌كه‌ی باسی هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه‌ ده‌كات كه‌وا موسڵمانان ده‌یكه‌ن ونازانن مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ریان، وه‌ ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه‌...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د جه‌میل زینو

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/332941

    تحميل :هه‌ڵه‌ باوه‌كان ده‌بێ له‌به‌ر ڕۆشنایی قورئان و سوننه‌ت دا ڕاست بكرێنه‌وه‌

  • چه‌ند تیرۆژێك له‌ كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وابێ گومان خوای گه‌وره‌ هه‌رچی سیفاتی پێشه‌وایه‌تی هه‌یه‌ كۆی كردوه‌ته‌وه‌ له‌ كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم. وه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ند تیرۆژێكه‌ له‌ كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلى الله عليه وسلم.

    دانه‌ر : یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه‌

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/355895

    تحميل :چه‌ند تیرۆژێك له‌ كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا

  • ڕابه‌ری ئه‌وانه‌ی كه‌ عومره‌ ده‌كه‌ناحسان بورهان الدین ئه‌م ڕابه‌ره‌ كورته‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی عومره‌ كردن به‌شێوه‌یه‌كی پوخت وئاسان،وه‌ پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئه‌یه‌وێت عومره‌ ئه‌نجام بدات هه‌وڵ بدات عومره‌كردنه‌كه‌ی هاو شێوه‌ی عومره‌كردنی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم بێت...

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/322458

    تحميل :ڕابه‌ری ئه‌وانه‌ی كه‌ عومره‌ ده‌كه‌ن

  • ڕێبه‌ری حاجی وعومره‌كارو ميوانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلمده‌سته‌ی هوشیاری ئیسلامی له‌حه‌ج به‌خته‌وه‌ره‌ كه‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌ پێشكه‌ش به‌ حاجیانی ماڵی خوا بكات كه‌ بریتیه‌ له‌ ساده‌ و سانا ترین و پوخته‌ ترین حوكمه‌كانی حه‌ج و عومره‌.

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : ئه‌حمه‌د میرزا رۆسته‌می

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : هه‌یئه‌ی وشیاركردنوه‌ی ئیسلامی له‌ حه‌ج

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/371288

    تحميل :ڕێبه‌ری حاجی وعومره‌كارو ميوانی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share