كوردی - سوره‌تی الطارق

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الطارق

كوردی

سوره‌تی الطارق - تعداد آیات 17
وَالسَّمَاءِ وَالطَّارِقِ ( 1 ) الطارق - الآية 1
سوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون.
وَمَا أَدْرَاكَ مَا الطَّارِقُ ( 2 ) الطارق - الآية 2
جا تۆ چووزانی (طارق) چیه‌.
النَّجْمُ الثَّاقِبُ ( 3 ) الطارق - الآية 3
ئه‌ستێره‌یه‌که به ڕووناکیه‌که‌ی تاریکی ده‌بڕێت.
إِن كُلُّ نَفْسٍ لَّمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌ ( 4 ) الطارق - الآية 4
(سوێند به‌وانه‌) هیچ که‌س نیه چاودێری نه‌بێت، (سه‌ره‌تا خوا چاودێری هه‌مووانه‌، فریشته‌کانیشی کردووه به چاودێرو پارێزه‌رمان).
فَلْيَنظُرِ الْإِنسَانُ مِمَّ خُلِقَ ( 5 ) الطارق - الآية 5
که‌واته با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه‌؟!
خُلِقَ مِن مَّاءٍ دَافِقٍ ( 6 ) الطارق - الآية 6
دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته‌، هه‌ردوولایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێکهاتنی ئاده‌میزاد، به‌ویستی خوا).
يَخْرُجُ مِن بَيْنِ الصُّلْبِ وَالتَّرَائِبِ ( 7 ) الطارق - الآية 7
له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت.
إِنَّهُ عَلَىٰ رَجْعِهِ لَقَادِرٌ ( 8 ) الطارق - الآية 8
بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه‌.
يَوْمَ تُبْلَى السَّرَائِرُ ( 9 ) الطارق - الآية 9
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت.
فَمَا لَهُ مِن قُوَّةٍ وَلَا نَاصِرٍ ( 10 ) الطارق - الآية 10
ئاده‌میزاد هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه‌.
وَالسَّمَاءِ ذَاتِ الرَّجْعِ ( 11 ) الطارق - الآية 11
سوێند به ئاسمانێك که خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌یه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شه‌پۆله‌کانی ته‌له‌فون و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن... هتد).
وَالْأَرْضِ ذَاتِ الصَّدْعِ ( 12 ) الطارق - الآية 12
هه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت به‌هۆی ڕووه‌که‌وه‌.
إِنَّهُ لَقَوْلٌ فَصْلٌ ( 13 ) الطارق - الآية 13
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه (جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و،... هتد).
وَمَا هُوَ بِالْهَزْلِ ( 14 ) الطارق - الآية 14
ئه‌م قورئانه گوفتارێکی گه‌ڵته نیه‌.
إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًا ( 15 ) الطارق - الآية 15
به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن (بۆ ئیمانداران).
وَأَكِيدُ كَيْدًا ( 16 ) الطارق - الآية 16
(به‌ڵام خوا ده‌فه‌رموێت): منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار.
فَمَهِّلِ الْكَافِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًا ( 17 ) الطارق - الآية 17
که‌واته تۆیش تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده‌، که‌مێك لێیان بوه‌سته (بزانه چیان به‌سه‌ر ده‌هێنم).

كتێبه‌كان

  • ڕوناكی یه‌كخواپه‌رستی و تاریكییه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌ئه‌م كتێبه‌ پوخته‌یه‌كه‌ ده‌رباره‌ی مانای یه‌كخواپه‌رستی و به‌ڵگه‌كانی و جۆره‌كانی و به‌روبومه‌كه‌ی، وه‌ رونكردنه‌وه‌ی شه‌فاعه‌تی نه‌بوون و جێگر، وه‌ هۆكاره‌كانی شیرك و جۆره‌كانی و به‌شه‌كانی و زه‌ره‌ره‌كانی و شوێنه‌واره‌كانی.

    دانه‌ر : سه‌عید عه‌لی وه‌هه‌ف ئه‌لقه‌حطانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : شاخه‌وان جه‌واد

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/168010

    تحميل :ڕوناكی یه‌كخواپه‌رستی و تاریكییه‌كانی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره‌

  • چۆنیه‌تی حه‌ج و عومره‌ كردنچۆنیه‌تی حه‌ج و عومره‌ كردن ، هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو ، به‌ ئاسان ترین شێوه‌ به‌ پێی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم )...

    دانه‌ر : مامۆستا موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان له‌تیف

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/151629

    تحميل :چۆنیه‌تی حه‌ج و عومره‌ كردن

  • له‌ زانسته‌كانی قورئان ( پێناسه‌ی قورئان )ئه‌م بابه‌ته‌ باسی گرنگی زانست ده‌كات، هه‌روه‌ها پێناسه‌ی قورئان ده‌كات و له‌گه‌ڵ ناسینی ناوه‌كانی و سیفه‌ته‌كانی به‌ به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و فه‌رموده‌.

    دانه‌ر : شێرزاد عه‌بدولقادر

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : پێگه‌ی ڕێگای ڕاست http://www.r-rast.com

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/97768

    تحميل :له‌ زانسته‌كانی قورئان ( پێناسه‌ی قورئان )

  • ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانیئه‌م كتێبه‌، باشترین كتێبه‌ له‌ بواری ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌دا‌، چونكه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی ته‌واوی تێدایه و باسی هه‌موو شتێك ده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی هه‌بێت‌، دانه‌ره‌كه‌ی زانای پایه‌ به‌رز شێخ موحه‌مه‌د ناسر الدین ئه‌لئه‌لبانیه‌ ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ .

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ناصر ا‌لدین ئه‌لئه‌لبانی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : عه‌دنان بارام

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/172266

    تحميل :ئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانیئه‌حكامه‌كانی جه‌نازه‌و داهێنراوه‌كانی

  • هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیگومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ سوود و قازانجێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤی موسڵمان شاره‌زای هاوه‌ڵ بڕیاردان و بێباوه‌ڕی وهۆكار و وه‌سائل و جۆره‌كانیان ببێت وبیان ناسێت. ئه‌م بابه‌ته‌ باسی هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆخوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌كات.

    دانه‌ر : كۆمه‌ڵێ له‌ زانایان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : عه‌بدولسه‌لام موحه‌مه‌د پشده‌ری

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له‌ شاری ڕیاز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/385321

    تحميل :هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانیهاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوای گه‌وره وچۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share