كوردی - سوره‌تی الفیل

قورئانی پیرۆز » كوردی » سوره‌تی الفیل

كوردی

سوره‌تی الفیل - تعداد آیات 5
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ ( 1 ) الفیل - الآية 1
ئایا نه‌تزانیووه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌خاوه‌ن فیله‌کان؟!
أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِي تَضْلِيلٍ ( 2 ) الفیل - الآية 2
ئایا سه‌ری لێ نه‌شێواندن و پیلان و نه‌خشه‌کانیانی پووچ نه‌کرده‌وه‌؟!
وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ ( 3 ) الفیل - الآية 3
پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده سه‌ریان؟!
تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍ مِّن سِجِّيلٍ ( 4 ) الفیل - الآية 4
تا به‌به‌ردی سه‌نگگڵ (وه‌ك خشتی سووره‌وه کراو)، به‌رد بارانیان بکه‌ن.
فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍ مَّأْكُولٍ ( 5 ) الفیل - الآية 5
سه‌ره‌نجام وه‌کو پووش و په‌ڵاش و کاری خوراوی لێکردن، (درێژه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته له { ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زندا} له نووسینی مامۆستا عبدالعزیز پاڕه‌زانی دا ته‌ماشا بکه‌).

كتێبه‌كان

  • فه‌زڵه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌هه‌ندێ له‌ حوكمه‌كانیئه‌م بابه‌ته‌ ئامۆژگارێكی كورته‌ ده‌رباره‌ی فه‌زڵی رۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان...له‌گه‌ڵ روونكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ ئه‌حكامه‌كانی...

    دانه‌ر : مامۆستا عه‌بدولله‌تیف

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/232050

    تحميل :فه‌زڵه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌هه‌ندێ له‌ حوكمه‌كانی

  • چۆن ته‌وبه‌ بكه‌م؟ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ له‌و شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره پێی ناخۆشه‌، بۆ ئه‌و ‌ شتانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی خۆشه‌.

    دانه‌ر : مامۆستا عه‌لی خان

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/184829

    تحميل :چۆن ته‌وبه‌ بكه‌م؟

  • حوكمی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ و هه‌ندێك له‌ ئه‌حكامه‌كانی چه‌ژنكاتی ده‌ركردنی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ به ‌ئاوابوونی خۆر له‌شه‌وی جه‌ژن ده‌ست پێده‌كات و تا نوێژی جه‌ژن به‌رده‌وام ده‌بێت, وه‌به‌یه‌كده‌نگی زانایان دروسته‌ڕۆژێك یان دوو ڕۆژ له‌پێش جه‌ژندا بدرێت...وه‌ موسته‌حه‌به‌ ( ته‌كبیر ) لێبدرێت له‌ شه‌وی چه‌ژن...

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/177980

    تحميل :حوكمی زه‌كاتی سه‌رفیتره‌ و هه‌ندێك له‌ ئه‌حكامه‌كانی چه‌ژن

  • په‌یامێك بۆ بانگخوازانخوشك وبرایانی به‌ڕێز وخۆشه‌ویست بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان پله‌ وپایه‌یه‌كی گه‌وره‌ وبه‌رز وبه‌ڕێزی هه‌یه‌ له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا، چونكه‌ كار وپیشه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خۆشه‌ویستی خودا بووه‌‌ ( علیهم السلام )... خۆشه‌ویستان ئه‌م نامیلكه‌یه‌ به‌ زمانی شیرینی كوردی ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی به‌ڕێز، بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ وه‌رگرن..وه‌ له‌م چه‌ند به‌شه‌ی خواره‌وه‌ پێك دێیت: به‌شی یه‌كه‌م : واجب بوونی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وڕوونكرنه‌وه‌ی فه‌زڵه‌كه‌ی . به‌شی دووه‌م : هۆكاره‌كانی بانگه‌واز بۆلای خوای گه‌وره‌ وچۆنیه‌ی جێ به‌جێكردنی . به‌شی سێهه‌م : زه‌مینه‌كانی بانگه‌وازكردن بۆلای خوای گه‌وره‌ . به‌شی چواره‌م : ئه‌و ڕه‌وشت وصیفاتانه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌بانگخوازدا هه‌بن . به‌شی پێنجه‌م : هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی بانگه‌واز .

    دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/204565

    تحميل :په‌یامێك بۆ بانگخوازانپه‌یامێك بۆ بانگخوازان

  • به‌ڕاستی شاژنه‌به‌ڕاستی شاژنه‌: كۆمه‌ڵه‌ چیرۆكێك وچه‌ند ئاموژگاریه‌كه‌ شێخ موحه‌مه‌د ئه‌لعریفی ده‌گێرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ هانی مرۆڤ بدات بۆ ته‌وبه‌ كردن وگه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌...

    دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی

    پێداچوونه‌وه‌ : پشتیوان سابیر عه‌زیز

    وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید

    له‌ بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org

    مصدر : http://www.islamhouse.com/p/208570

    تحميل :به‌ڕاستی شاژنه‌

اختر اللغة

اختر سوره‌تی

كتێبه‌كان

اختر تفسير

المشاركه

Bookmark and Share