قورئانی پیرۆز » كوردی » كتێبه‌كان » نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانان
نه‌هێشتنی گومان له‌سه‌ر خواپه‌رستی موسڵمانان
ئه‌م كتێبه وه‌ڵامێكه له لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوری عه‌بدولوه‌هاب ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ـ بۆ هه‌ندێ له‌وانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می شێخدا خۆیان به زانا دانابوو، ئه‌وانه‌ی كه ڕخنه‌یان لێگرتوه، هه‌روه‌ها باسی یه‌كتاپه‌رستی ده‌كات كه مافی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی.دانه‌ر : شێخ موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدولوه‌هاب
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
كتێبه‌كان
- فه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌تفه‌توای هاوچه‌رخ بۆ ئافره‌ت:ئه‌م پرسیار وفه‌توایانه‌ی كه ئه‌م كتێبه له خۆی گرتووه، ڕه‌نگه هه‌ندێك پرسیاری هه‌ستیار بن، كه ئافره‌تان له ڕویان نایێ وشه‌رم ده‌كه‌ن ڕاسته‌وخۆ ئه‌م جۆره پرسیارانه بكه‌ن...له‌لایه‌ن مامۆستای به‌ڕێز نه‌وا موحه‌مه‌د سه‌عید ئاماده‌كراوه بۆ خوشكانی موسڵمان و ئیماندار... له لایه‌ن كۆمه‌ڵه زانایه‌كی به‌رزی ئیسلامه‌وه وه‌ڵام دراونه‌ته‌وه، وه‌كو سه‌ید سابق و ابن باز و ابن عثیمین ـ ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ـ ...،
دانه‌ر : نه‌وا موحه‌ممه‌د سه‌عید
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- مافی دانه‌ر له‌ڕوانگه‌ی فیقهی ئیسلامیه‌وه‌مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌ی مافه مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه، كه هه‌ق ئه‌دات به دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه بكات كه به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه دانه‌ر دوو مافی هه‌یه: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه كه به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بڵاوی بكاته‌وه، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و.
دانه‌ر : حاجی ئومێد چروستانی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- خوشكی به‌ڕێزم بۆ كوێ ده‌چیت؟خوشكی بەڕێزم: فرمێسكەكان هاتوونە گوفتار، ئەی گوێ بیستەكان لە كوێن؟ ڕاستییەكان دەركەوتن، شوێن هەڵهاتنیان لە كوێ‌یە؟ ڕێگای ڕۆشن بووە وە، ڕێبوارەكەی لە كوێ‌یە؟ ئەی تۆ بەرەو كوێ دەچیت؟ مل بۆ كوێ دەنێیت؟ بۆ بەهەشت یان بۆ دۆزەخ؟ ئەی بێ ئاگایت لەوەی هەموو چركەكانی ژیانت دەنوسرێت و گوفتارەكانت كۆ دەكرێنەوە و چی بەدڵتا دێت دەزانرێت و هەڵسوكەوتەكانت ژمارە دەكرێن.
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
له بڵاوكراوه‌كان : سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
- كاغه‌زه بازرگانی یه‌كان و حوكمی كڕین و فرۆشتنیانكاغه‌زه بازرگانی یه‌كان( سه‌ك..سه‌ند..كومبیالا ) به ده‌سته‌واژه‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌رده‌م حیساب ده‌كرێن، وه مافی سامانی و نه‌قدی و قه‌رزی له لابوون جێگیر ده‌كه‌ن.
دانه‌ر : مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
- پشتی هه‌ڵكرد و هه‌ڵاتله‌م نامێلكه بچووكه‌دا: نوسەر کۆمەڵە رووداوێکی سەیر باس دەکات کە هیوادارم ببنە پەند و ئامۆژگاری بۆ ئێمە و دەرسیان لێ وەربگرین بۆ ئەوەی –پشت بە خوا- لەو رووداوانەی کە ئەنجامیان خراپ بووە خۆمان بە دوور بگرین و ئەو رووداوانەی کە ئەنجامیان باش بووە بیکەینە پێشەنگی خۆمان تاوەکو ئێمەیش وەکو ئەوان سەرفەرازی دونیا و قیامەت بین .... کاتێ تۆی بەڕێز ئەم نامێلکەیە دەخوێنیتەوە بێ گومان رووداوی تر دەکەوێتە یادت کە لە شارەکەتدا یان لە نێو خزمەکانتدا روویان داوە ..جا داواکارم لە خوای گەورە ئەم رووداوانەی ناو ئەم نامێلکەیە و ئەو رووداوانەی کە خۆت دەزانی ببێتە رێبەرێک لە ژیانتدا ..
دانه‌ر : موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
پێداچوونه‌وه : پشتیوان سابیر عه‌زیز
وه‌رگێڕان : مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید